سودانی: داهاتی باج-ـمان بەرێژەی 22% زیادی کردوە

KNN : Kurdish News Network
01:47 - 07/04/2025
عێراق
+
-

سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، بودجەی سێ ساڵە بوەتەهۆی داڕشتنی پلانێکی دارایی درێژخایەن، دەشڵێت: داهاتی گومرگەکان 128% زیادی کردوە.

 

هەواڵ:KNNC

 

محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، حکومەت کاریکردوە بۆئەوەی زۆرترین داهات لەرێگەی باشترکردنی سیستمی باج و گومرگ و بەرزکردنەوەی داهاتی نانەوتی کۆبکاتەوە و ئەوەش هۆکارێکی باشبو بۆ ئەوەی کەمتر پشت بە داهاتی نەوت ببەستن.

 

راشیگەیاند، کار لەسەر بە ئەلیکترۆنیکردنی سیستمی گومرگی دەکەن، کە سیستمێکی ئۆتۆماتیکی جیهانییە بۆ رێکارەکانی گومرگی سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان.

 

بە وتەی سودانی، داهاتی گومرگەکان نزیکەی 128% زیادی کردوە، هاوکات داهاتی باج نزیکەی 22% زیادی کردوە، رێژەکەش بەراورد بە ساڵانی رابردو زۆر زیاترە.

 

دەشڵێت: پرۆژەی گەورەیان دەستپێکردوە بۆ چاکسازی لە سیستمی بانکی حکومی، بۆ دڵنیابون لە زیادکردنی تواناکانیان بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری دارایی بۆ تاک و بازرگانی.

47 جار خوێندراوەتەوە