ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق، دڵنیای دەدات باجەکانی ئەمەریکا کاریگەری لەسەر عێراق نابێت و
ئەمەریکا بۆ ئەوان هاوبەشێکی سەرەکیی ئابوری نییە، وتوشیەتی ئەم بڕیارانەی ترەمپ جیهان
هاوشێوەی جەنگی دوەمی جیهانی گۆشەگیر دەکات.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ یەکشەممە مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکارێکی سەرۆک
وەزیران بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییەی راگەیاندوە؛ هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ
ئەمەریکا زۆر نییە و ساڵانە لە پێنج ملیار دۆلار تێپەڕ ناکات، ئەمەش پێمان دەڵێت؛ باجەکانی
ئەمەریکا کاریگەرییەکی راستەوخۆیان لەسەر ئابوری عێراق نابێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، "بەهۆی ئەوەی ئابوری ئەمەریکا یەکێکە
لە گەورەترین ئابورییەکانی جیهان، پێشبینی دەکرێت ئەم بڕیارانەی کاریگەرییان لەسەر
بەرزبونەوەی تێچوی زنجیرەی دابینکردنی پێداویستی جیهانی هەبێت و دۆخێکی هەڵاوسانی سنوربەزێن
دروستبکات.
ناوبراو جەختی لەوە کردوەتەوە عێراق پارێزراوە لە بڕیارەکانی ئەمەریکا بۆ سەپاندنی باج و ئەو بڕیارانەی ترەمپیش بە دوفاقیترین بڕیار وەسفکردوە، کە ئەو پێی وایە بەهۆیەوە جیهان دەخاتە گۆشەگیری بازرگانییەوە، هاوشێوەی جەنگی دوەمی جیهانی و پێشبینی دەکرێت گەشەی ئابوری جیهان بەتەواوەتی دابەزێت.
150 جار خوێندراوەتەوە