سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا رایدەگەیەنێت: ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن ئه‌ركێكی
ئایینی و مرۆیی و ئه‌خلاقیه و دواخستن یان ئه‌نجام نه‌دانیشی عێراق روبەڕوی
مەترسی دابەشبون دەكاتەوە.
هەواڵ: (KNNC)
له‌وتارێكدا نوری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی
یاسا رایگەیاند: هه‌ڵبژاردن ئه‌ركێكی ئایینی، مرۆیی، ئه‌خلاقییه و گەل كاروبار و ئاینده‌ی خۆی دیاری دەكات، هه‌ر كه‌س
و لایەنێكیش باسی لەدواخستنی هه‌ڵبژاردن بكات قبوڵكراو نییە و گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌پێی سیسته‌می
دیموكراسییە كە له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه بنیات دەنرێت.
وتیشی: لە رۆژانی رابردودا گوێیان لە دروشم گه‌لێك بوە كە سه‌باره‌ت به
دواخستن یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن، نازانن ویستە یان بەبێ مەبەست قسەكە
كراوە، شەهیدان ئه‌رك و به‌رپرسیارێتییان به‌جێهێشتوە، ئەوانیش به‌رده‌وام دەبن له‌سه‌ر
ئه‌و رێگایەی كه په‌یڕه‌وییان لێكردوە.
رونیكردەوە، به‌رپرسیارێتی پاراستنی عێراق و ئه‌زمونه‌كه‌ی له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن
و سیاسی و به‌رده‌وامیی ئاینده‌ی له دیموكراسییه‌كی ئاشتیانه‌دایە، بۆیە دواخستن
یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان وڵات روبەڕوی مەترسی دابەشكردن دەكاتەوە.
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، بێجگه له‌داواكاری
دو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كە ئەوەش بۆ ماوه‌یه‌كی كاتیی و
تەنها یه‌ك مانگه، هیچ بنەمایەك بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر حكومه‌تی فریاگوزاری نییە، بۆیه
بانگه‌وازی پێكهێنانی حكومه‌تێكی لەو جۆرە ره‌تده‌كه‌نەوە كە پابه‌ندی ده‌ستور و یاساكانی
عێراق نه‌بێت.
157 جار خوێندراوەتەوە