نەسەوزی کەن نە وشکى کەن

یەکێک لە سیما و جوانییەکانی سروشتی سلێمانی، سەوزایی ودار سنەوبەرەکانی گوێژە و ئەزمەڕ و دەروازەی شار و باخ و  گردەکانی ناوشارێتی کە بەشێکیان بەسەوزی ماونەتەوە و ھیوایەکی جوانیان بەسروشت و ژینگەی شارەکە بەخشیووە.

سلێمانی کە شاری رۆشنبیری و ئەدەب و سیاسەت و تێکۆشان و خەبات و موعارەزە و رۆژنامەگەری ئازاد و دەیان سەروەری ترە  لە ئێستا و چەند ساڵی رابردوو و توشی ھەڵمەتی بڕینەوەی دار و ووشکردنەوەی دار سنەوبەرەکان بووە کە دەیان یادگاری جوانیان بۆ خەڵکی شار ھەبوو و لەبەرانبەر پرۆژە و وەبەرھێنان و قۆرخکاری.

 ئێستاش بە رۆژی رووناک  بەھێز و شۆفەڵەوە دارەکانی بناری گوێژە دەبڕن و حکومەت و دارستان و پاوان یش بێدەنگن و کەسیش خۆی ناکا بەساحیبی، لەکاتێکدا ئەو حیزبەی کە لەسلێمانی باڵا دەستە و بەزۆنی سەوز ناوبانگی ھەیە لەساڵیادەکەیان بریاریان دا یەک ملێۆن نەمام بچێنن . کاتی خۆشی پرۆژەی نەوشیروان مستەفا بووچەند ساڵ ئەو ناوچەیەی پاراست لە برینەوەی دارەکان و وشکردنەوەی بۆ وەبەرھێنان و دروستکردنی باڵەخانە و شوقە .

ئەگەر بەراوردێک بکەی بەسەوزایی و پاراستنی دار و درەخت نمونەیەکی زیندوو کە تێکدانی ئەندازەی بینایەک و پرۆژەیەک گرنگترە لەبرینەوەی دارێک . گردی زەرگەتە کە لەپێش و پاشی مردنی نەوشیروان مستەفا زۆرترین قسەی لەسەر کرا تائێستا چڵە دارێکێشی لێ نەبردرا و یەک سم یشی لێ نەکرا بە پرۆژە بگرە لەو سەردەمە ئەندازەی بینایەک گۆڕدرا لەبەر نەبڕینەوەی دارێک .

508 جار خوێندراوەتەوە