بمانبون هەرچەند درەنگ وەختیشە !!

بزوتنەوەی گۆڕان هێزێکی کاریگەری جەماوەری لە ساڵی (2018)ـەوە وردە وردە دەنگەکانی کەمی کرد لە کۆتا هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق سفر کورسی هێنا.


کێشمەکێشی ناوخۆیی ناو گۆڕان لەسەر پلان و ستراتیژی حیزبەکە رۆژ بەڕۆژ جەستەی گۆڕانی شەکەت کرد، لە پێش ژیان ئاوایی کاک نەوشیروان زۆرێک لەسەرکردە و هاوڕێکانی پرۆژەیان هەبو بۆ چاکردن، بەڵام نەکرا و نەیان هێشت، لەدوای کاک نەوشیروانیش هەر نەیانهێشت تا زۆربەی ئەو سەرکردە و پەرلەمانتارانە گردەکەیان جێهێشت.


هەڵەی چونە حکومەت کاک نەوشیروان لە ژیان بو گۆڕان بەشداری لە حکومەت کرد و دواتریش دەرکراین و  لەدوای ئەوە دیسان لە (2018) بەشداری فاشیلترتن کابینەمان کرد لە گەڵ پارتی و یەکێتی بەداخەوە خەڵک هێندەی تر سزای داین.



گۆڕان ئێستا هەڵەکان ڕاست دەکاتەوە هەڵداوەتەوە بە هاتنە خوارەوە لەو گردەی لە گۆڕانکاریەوە گۆڕا بۆ موڵکی کەسی و کە دەرگاکان لەسەر رەفیقەکانی کاک نەوشیروان و هەزاران گۆڕان خواز داخرا  و ویستی خەڵک سەرکردە ناڕازییەکانیش بەمە هاتە دی و گۆڕان دەتوانێت خاوەنی بڕیاری سەربەخۆی خۆی بێت.


داوای لێبوردن کردن لە ئەنجام دانی هەڵە و هەڵگرتنی پەرپرسیاێتی ئەرکێکی قورسە بەڵام لە ئاکاری کوردەواری ڕەوشتێکی جوانە، کشانەوە لە حکومەت زۆر کەس دەڵێت درەنگە و کات نەماوە بەڵێ  ڕاستە، بەڵام ئەم بڕیارە دواکەوتنی هۆکاری نەدان و دروست کردنی بڕیار بو، بەڵام لە (10) رۆژە گۆڕان توانیویەتی تەوریسی سیاسی قبوڵ نەکات و گردەکە جێ بهێڵێت، داوای لێبوردن بکات لەجەماوەرەکەی کە پشتی تێکردوە و ئەمجارە گۆڕان پێچەوانەکەی بکات ڕو لەخەڵک و پشت لەدەسەڵات، لە حکومەتی هەرێم و خۆجێیی بکشێتەوە و هەرکەسیش نەکشێتەوە گۆڕان نامێنێت،  ئەمانە وا لەو گۆڕانخوازانە دەکات و کەدەستییان لە سەر دڵ و ویژدانیانە و لەماڵەکانیان دانیشتیون و  دو هەڵبژاردنە سزای گۆڕان ئەدەن بیر بکەنەوە لە نەچونیان بۆ هەڵبژاردن تەنها پارتی ویەکێتی قازانج دەکەن.

رۆڤان سەروەت - ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان

83 جار خوێندراوەتەوە