کفری وەک نمونەیەک بۆ کوردستان

خێوەتی مانگرتوانی کفری کە ئێستا بوەتە سەکۆی ھەمو شاری کفری، بیست و شەش رۆژە بە قرچەی گەرمای شارەکە لەسەر ئەوشەقامە داوای سادە وساکاری خزمەتگوزاری بۆ کفری دەکەن.

 

رێکخراوێک کە جگە لەخەمی شارەکە کە پاڵپشتیە بۆ گەنجەکان و پیرەکان و سەرجەم بیروڕاجیاوازەکان لەژێر خێوەتێک بە دەنگی زوڵال و یەک دەنگ ئەڵێن لە پێناو کفری وەرن باھەمومان دەست لە ناویەک ئامانجمان کفری بێت، ئێستا دەنگی کفری گەیشتوەتە سەرمێزی دەسەڵاتدارن و سەرجەم لایەنە سیاسیەکان و بەغدا و نێردەی وڵاتانیش.

 

ئەمەی کە لە کفری خەمخۆری گەنجە بوێر و خەمخۆروخۆنەویستەکان و ویقاری پیرە دلسۆز بە ئەزمونەکانی شار و ژنانی بەھەڵوێست و کۆدەنگی و یەکڕیزی ھەمولایەنەکان بو، نمونەی خەباتی مۆدێرن و دور لە توندوتیژی دور لە دوفاقی سیاسی و مەرامی حزبی و کەسی نمونەیەکی جوانە کە میدیا نیە نەتوانێ وەسفی ئەم یەکڕیزیە بکا و دەسەڵاتدار نیە بتوانێ ئەم نمونە جوانە بێ ئەرزش بکات.

 

خەمی کفری بکەیەنە خەمی ھەمومان و یەکڕیزی شارەکەمان کە ٢٦ رۆژە ھاوار و ناڵەمان تەنھا بۆ کفریە. ئەکرێت نمونەی کفری بکەیە دەستەگوڵێک بۆ سەرمێزی سیاسیەکان و لایەنەکان بۆئەوەی سەرجەمیان خەمی میللەتەکەیان بێت و حزب و بەرژەوندیەکان بکەنە ئامراز بۆ خزمەتی خەڵکەکەیان کە دەیان ساڵە بەدەستی ئەم ھێزانەوە توشی دەیان دەردەسەری بون.

86 جار خوێندراوەتەوە