کە ئەو ھەموو مەترسیە ھەیە ئەی بۆ بەخەبەر نایەنەوە

 

 لەماوەی دوو ساڵی رابردوو ھیچ کات ھێندەی ئێستا مەترسی لەسەر ھەرێمی کوردستان درووست نەبووە و ھیچ کات ھەرێم و قەوارەکەی  مەترسی لەسەر دروست نەبووە  ھۆکاری سەرەکیش ناتەبایی نێو ماڵی کوردی و ڕوونتر کێشە و ململانێی نێوان یەکێتی و پارتی ھۆکار بن  ھێندەی تر ئەزموونی حکومڕانی ئەم ھەرێمە بە ھەموو کەم و کوڕێیەکانیەوە لەبەردەم مەترسی و ئاڵنگاری دابێت.

 

ھەرێمی کوردستان و  حوکمڕانیەکەی کە بەری ڕەنجی دەیان ساڵ لەخەبات و تێکۆشانی میللەتەکەمانە بەڵام ئێستا لە ھەموو کات زیاتر مەترسی لەسەرە چی لە لایەن ووڵاتانی دراوسێ و چی لە لایەن ھێزە سەرەکیە پێکھێنەرەکانی حکومەتی ئێستای ناوەندەوە ، لە قووت و بژێوی ژیانی موچە خۆران و ڕادەستکردنەوەی نەوت و داھاتە نانەوتیەکان و ھتد بە بەغدا ھەموو ئەمانە  لێکەوتەی ململانێیەکانی پارتی و یەکێتیە لە ناو خۆی کوردستان و ڕەنگدانەوەی ھەبووە لە بەغداش و دابەش بوون بەسەر دوو بەرەدا .

 

کێشەی یەکنەخستنەوەی ھێزی پێشمەرگە و دابەش بوون بەسەر ھەردوو حیزبی دەسەڵاتدار وایکردووە ھەموو دونیا و ھاوپەیمانانیش لێمان وەڕس بن ،  نوێترین ئەزموون ھەموو ئەو لایەنە سیاسیانە ھەمیشە کەرکوک وەک دروشمی نەتەوەیی بەکاریان ھێناوە بەڵام لە پرسی یەک لیستی کورد لەو ناوچانە لە خانەقین تا شەنگال ئەو دوو ھێزە باڵادەستەی ھەرێم کە ھەموە جومگەکانی حوکمڕانی و ھێز و پارەیان بەدەستە   نەیانتوانی بەیەک لیستی بۆ یەکجاریش بێت لەبەر کوردایەتی و بەدەر لە شەڕە پەڕۆ یەک لیست بن . کە ئەم ھەموو مەترسیە ئەزانن و بە  گوێماندا ئەدەن  باشە خۆیان بۆ ڕا ناچڵەکێن و بۆ جارێکیش بێت ببنە ھۆی ڕەواندنەوەی ئەو مەترسیانە  با یەک جاریش لە نێو ماڵی خۆمان دەست پێ بکەن و یەکگرتوو بن ، پێکەوەھەموومان بە یەکەوە ڕوو بەڕوی مەترسیەکان بینەوە . بەڵام خەمی کۆمپانیا و بودجەی زەبەلاح و ھێزی کەسی و حزبی دەسەڵاتی زۆرتری ئەم ھێز بەسەر ئەو ھێز یەک مەترسی لایان نەھێشتووە بەڵکو شەڕی کوردایەتی بووە بە شەڕی پاراستنی بەرژەوەندی کەسی و حزبی .

151 جار خوێندراوەتەوە