ئەو ھەمو زوڵمە لەگۆڕان بۆ؟

لە دوای بەشداری گۆڕان لە کابینەی ھەشتی حکومەتی ھەرێم و بەرۆک گرتنی شەڕی داعش و ئەو ھەمو قەیرانە دروست کراوانەی بەسەر ئەم ھەرێمە ھاتوە تاکە ھێزی سیاسی باجی قورسی دابێت بزوتنەوەی گۆڕان بوە و تا ئێستاش باجی قورس دەدات.

کە گۆڕان بەشداری کابینەی ھەشتەمی حکومەتی کرد ئەوکات بودجەی کوردستان بڕدرا بو و شەڕی داعش و کەمبونەوەی فرۆشی نەوت و ململانێی ھەرێمی و سیاسی ناو کوردستان و لەگەڵ بەغدا ھەمو ئەمانە گۆڕان باجی دا و لە درێژ نەکردنەوەی ویلایەتی سەرۆکی ھەرێمی ئەوسا و پرسی دەستور سەرۆکی پەرلەمان و وەزیرەکانی گۆڕان بە قەراری حزبی نێردارنەوە و ماڵ و ئەوکاتیش ھەمو ئەولایەنانەی کەبەشداری حکومەت بون گۆڕانیان بە تەنیا جێھێشت و بەشێکیان کە ئێستا ئۆپۆزسیۆنن داھێنەری سیستەمی نیو موچە و چارەکە موچە بون.

لە ھەڵبژاردنی ١٢/٥/٢٠١٨ گەورەترین تەزویر لە گۆڕان کرا و خەڵکیش ھەر سزای گۆڕانی دا. لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و پێکھێنانی کابینەی نۆیەم گۆڕان باجی قورستری دا لەکاتێک گۆڕان بەردەوام بو لە پرۆژەسیاسیەکەی بۆ چاکسازی و نەھێشتنی ناعەدالەتی و شەفافی لە داھاتی نەوت و خەرجیەکان و یەکخستنی ھێزی پێشمەرگە، بەڵام ھەر گۆڕان باجەکەی دا لەکاتێک گۆڕان نەبو شازدەی ئۆکتۆبەر بەسەر کەرکوک و ناوچەدابڕێنراوەکان بھێنێت و گۆڕان نەبو عینادی سیاسی بکات و خەونی سەت ساڵەی کورد بە ریفراندۆمێک کە یار و نەیار پێیان وتین مەیکەن و کردیان ئێستاش خەڵک باجەکەی دەدات.\

ئۆپۆزسێۆنێکی ساختە بۆ گۆڕان دروستکرا جگە لە قسە خەڵک ھیچی لێ نەچنیەوە. گۆڕان لە زۆنگاوێکی سیاسی سیاسەت دەکات و بەشدارە لە حوکمڕانی کە ٣٢ ساڵە یەکێتی و پارتی ھەمو جومگەکانیان قۆرغ کردوە و چی ناعەدالەتی و کۆمپانیای حزب ھەیە بون بە خاوەنی ھەزارەھا دۆلار کەچی خەڵک سەری تیری لە گۆڕانە.

گۆڕان بو نەیھێشت ھێزە حزبەیەکانی پارتی و یەکێتی لە وەزارەتی پێشمەرگە یەکبگرن، گۆڕان بو ئازادی بەرتەسک کردەوە، گۆڕان بو نەی ھێشت میدیای ئازاد نەمێنێ. گۆڕان بو ھەمو داھات و نەوت ی تەسلیم بەغدا کردەوە. ئێستاش ئەوانەی کە پڕۆژەی نەوشیروان مستەفا و گۆڕانیان تەرجومەی کارەکانیان کردوە دەزانن ئەم ھێزە تەسلیمی ئەجیندای ئەقلیمی و دراوسێ نابێ بە یار و نەیار قسەی لەسەر دەکەن و لێی دەترسن چونکە ھێزێکە سیانزە ساڵە بەرگەی ھەمو ئاڵنگارییەکی گرتوە و دەیگرێ. بەشداریشی لە حکومەت زۆرترین مشتومڕی دروست کردوە بەڵام ھیچ نەبێ تا ئێستا بە پاکی ماوەتەوە و لە ناو زۆنگاوێکی ناشرینی حوکمڕانی حزبی و کە دور بێ یا نزیک دەبێ ئەم ھێزە خۆی لێ پاک بکاتەوە.

366 جار خوێندراوەتەوە