ئاشتەوایی گۆڕان بۆ؟

بزوتنەوەی گۆڕان وەک ھێزێکی مەدەنی ریفۆرم خواز کەلەسەر دەستی نەوشیروان مستەفا و ھاورێکانی لە ٢٠٠٩ بووە خاوەن بیست و پێنچ کورسی پەرلەمانی و خاوەنی خەباتی ئۆپۆزسیۆنی پەرلەمانی و مەدەنی و خاوەنی شەقام و  ئازادیخوازان . ئەو سەردەمە بۆ خەڵک  رەنگە لەڕووی گوزەران و ژیان و ھتد ... لە ئێستا زۆر جیاواز تر و باشتر بوبێت، بەڵام خەڵک بەدوای دەروویەک دەگەڕا بۆ ئەوەی لەسیستەمی جووت حیزبی پارتی و یەکێتی دەربازی بێ .

 گۆڕان و بەرنامەکەی ھەڵبژارد، سەردەمی ئۆپۆزسیونی و خەباتی مەدەنی و تەنانەت لەچوونە دەسەڵاتیش لە کابینەی پێشووتریش و دواتریش لە دەرکردنی گۆڕان لە حکومەت لەلایەن پارتیەوە  ھێندەی تر خەڵک ڕژد تر بوون لە پشتیوانی ئەم ھێزە نوێگەرایە.  گۆڕانیش بۆ سەردمی خۆی لەرووی سیاسەت و پەیکەری ڕێکخراوەیی  وەک ھێزێکی سیاسی بێ کەم و کوری نەبووە لەوسەردەمەش ھەر بۆێە بەشێک لە سەردکردە دیارەکانی بۆ باشکردنی ئەم ھێزە ھەمیشە ھەوڵیان داوە . بەڵام لەدوای مردنی کاک نەوشیروان کێشەکانی ئەم ھێزە زیاتر بوون و بەشێکی زۆر لە ھاورێکانمان بە ھەر ھۆیەک بووبێ دوور کەوتن و ئەمەش خەڵکی نائومێد کرد.

  واقعی ئەقلیمی و ناوچەیی و گۆڕانی ھاوکێشەکان . ھەڵەی بەشداری لەحکومەت وایکرد گۆڕان توشی شکستێکی تر بێت و کورسی نەھێنێ لەھەڵبژاردنەکان و ھاوپەیمانی لەگەل یەکێتی و جێھێشتنی چەند زۆنێک  ھۆکار گەلێک بوون بۆ پاشکەشەی ئەم ھێزە.  رەنگە شکست قورس بێ بەڵام بەردەوامی لەشکست ماڵ وێرانیە . لەدوای بزوتنەوەی گۆڕان زۆر ھەوڵدرا و ھێزی نوێش دروست بوون بەڵام نەیان توانی گۆڕان تێپەرێنن و بەشێکێان ھەر نەشمان ئەمەش بۆ خەڵک دلنیا بوویەوە کە کەس ناتوانێ باھۆزی گۆڕان بۆ گۆڕانکاری تێپەرێنێ . ئێستا کە یەکێتی و پارتی لەسەر ھەموو شت کێشەیانە و  لەھەموو شتێکیش ھاوبەشن   لە جاران زیاتر  خەڵک ژیانی خراپ تر و ھەموو شتێک لای کۆمپانیاکانی حزبە و حکومەتیش   بەشێکی زۆری گلەییەکانی خەڵکیش لەحکومەت و بەتایبەت لە گۆڕانە.

 گۆڕانی ھاوکێشەکان و زەروریەتی  بەھێز بوونەوەی گۆڕان واقعێکە وایکرد کە ئەم ھێزە ھەنگاو بنێ و ئاشتەوایی بکاتە  بەرنامەی کاری . بۆ ھاورێکان و براکان  بۆ ئەوانەی کە رۆژگارێک دەخیلەی مناڵەکانیان ئەھێنا بۆ گردەکە تائەوانەی لە ھەرەمی دەسەڵاتی سیاسی و حومکڕانی ئەم ھەرێمە بوون لە پێناو ژیانی خەڵک و گۆڕانکاری بەجێیان ھێشت.

 ئێستا کە ئازادی ڕادەربرین پاشکەشەی کردووە و رۆژنامەنووس لەسەر رایەک دەگێرێ و شەقام بێ ساحیبە  و لەجیاتی ھێزی حزبی و ھێزی کەس و مەسئول و دەستی گرتووە بەسەر حیزبەکان . لەبری حکومەت کۆمپانیاکانی یەکێتی و پارتی   خاوەنی ھەموو شتێکی ئەم ووڵاتەن . پێویستە گۆڕان و ھەموو ئاوانەشی کە لەخوار گردەکەن و نارازین لەژێر ھەر ناونیشانێک بۆ ئەوەی  خەونی گۆڕانکاری  لەبار نەبرێ و ئەم ئەزموونە  خراپتر نەبێ سارێژی برینەکان بکرێ و ئەم ناوچەیە بێ ساحیب نەبێ  ھەموو بەیەکەوە  مۆمی گۆڕان  بە گەشی بمێنێتەوە جا ئەگەر باجی چەند قورس بێ.

 کشانەوە لەحکومەت و گۆڕانکاری و دەستووری ناوخۆیی بزووتنەوەکە و ریفۆرم ھەمووئەمانە ویستی خەڵکن جێ بەجێ بکرێ . ئەم بزوتنەوەیە بەردەوام دەبێت  چونکە تاکە ھیوای ئازادیخوازنە ئەنجامی ھەڵبژارنیش دەریخست کە حەفتا لەسەدی خەڵک نارازیە و نەچووە بە ھیچ لایەک لەماڵەوە چاوەرێیی گۆڕانکارییە .

310 جار خوێندراوەتەوە