حیزب و زانکۆ


زانکۆ وەک ناوەندێکی باڵای مەعریفی کە دەستی لە پێگەیاندی هەزارەها کادیری ئەکادیمی هەبووە لە سەرجەم ووڵاتان بۆ گەشە سەندنی ژێرخانی ئابووری و سیاسی و رۆشنبیری و پەروەردەیی و مەعریفی هتد … لەکوردستان بەهۆی داپڵۆسینی ڕژیمی بەعس هەمیشە زانکۆکانی کوردستان ناوەندێک بوون بۆ خوێندن و ناوەندێکی گرنگتریش بوون بۆ ڕیکخستنی نهێنی بۆ هۆشیار کردنەوەی گەنجانی ئەوسەردەمە تا لەدژی رژێمی بەعس بووەستەنەوە و بە خۆپێشاندان و گردبوونەوە زەبری کوشندەشیان لێدراوە .
لەدوای ڕاپەرینەوە کە زانکۆکان دامەزرانەوە هەمێشە رۆڵیان هەبووە لە گەشە کردنی کۆمەڵگای کوردی لەلای سیاسیە شۆڕشگێرەکانی شاخیش جێگای بایەخ بوون و تەنانەت کەسایەتی سیاسی دیاری سەردەم نەوشیروان مستەفا لە زانکۆ وانەی لەبوارەکەی خۆی دەوتەوە ، هیچ کاتیش هێندەی ئێستا تەداخولی حیزب لە کاروباری زانکۆ نەبوو و سەرۆک و ڕاگر و مامۆستا ی زانکۆ جێگای پێزانینی هەموو لایەنێکی سیاسی و ڕیز لێگیراو بوون، لەم سەردەمە کەسەردەمی گەشەی ئەقڵ و سۆشیال میدیا و فیکرە ئاراستەکان پێچەوانە بوونەتەوە زانکۆ لەبری دامەزراوەیەکی ئەکادیمی بەڵام بە تەزکیەی حیزب سەرۆک و بەش و ڕاگر دادەنێت ، لەبری تەداخولی پشتەوەی حیزب ئێستا یەكێتی کۆمیتەی ڕێکخستنی مامۆستایانی زانکۆی و هەیە و پارتیش ناوچە بەهەمان شێوە ، لەبری ئەوەی پرس بە زانکۆ و مامۆستایانی بکرێت بۆ سەرجەم کێشەکانی کۆمەڵگای کوردی بە پێچەوانەوە سەرۆک و مامۆستا و ڕاگر (بێگومان هەموویان نا)پۆل پۆل لە بارەگا حزبیەکانن بۆ پیرۆزبایی و بانگەشە و یادی حیزبەکان بەتایبەت پارتی و یەكێتی.لەسەردەمی ناهەمواری و دووئیدارەیی و شەڕی ناوخۆ هێندەی ئێستا زانکۆکان دەستی حزبیان تیا نەبووە ئیستا سەرەرای پێوەرە ئەکادیمیەکان بەڵام سەرجەم پۆستەکانی ناو زانکۆکانی کوردستان بەدابەشکاری حیزبی و نزیکی لەکاکەکان دادەنرێن ئەمەش کارەساتە بۆ ئایندەی مەعریفی ئەم گەلە.

77 جار خوێندراوەتەوە