ئەم ھەموو تیرە بۆ ڕوى لە نەوشیروان مستەفایە

لەخەباتی سەت ساڵەی کورد بۆ سەربەخۆیی و ڕزگار بوون لە ژێردەستەیی بەتایبەت لەدوای پیلانگێری رێکەوتنامەی جەزائیر و  شکست و ئاشبەتاڵی شۆڕشی ئەیلول . تاکە ھێزێک کەتوانی خۆی رێکبخاتەوە و ھەر زوو بێتەوە مەیدان لەوسەردەمە  کۆمەڵەی رەنجدەران و یەکێتی نیشتیمانی بووە و مێژووەکەش بەکەس ناشێوێندرێ .

نەوشیروان مستەفا وەک سکرتێری کۆمەڵەی رەنجدەران و فەرماندەی مەیدانی ھەموو ھێزی پێشمەرگە و لەدوای قۆناغەکانی ئەنفال ھەر زوو بیر لەوە دەکاتەوە کەنابێ کوردستان لەدوای ئەو ھەموو نەھامەتیە چۆڵ بکرێ و پێشمەرگە و پارتیزانەکانی ناردەوە لە گەرمیانەوە تا دەشتی ھەولێر و تەواوی کوردستان و شانبەنشانی ئەمەش دروست کردنی سوپای ڕزگاری کوردستان(سرك) بۆ خەباتی تەنزیمی و رێکخستن و ھاوکاری پارتیزانەکان و دروست کردنی شانە چەکدارەکانی بروسک و شاڵاو لەناو شارەکان بۆ پاڵپشتی و ھاوکاری بۆ ھەر ئەگەرێک ئەمە دەرخەری ئەوەیە کاک نەوشیروان ھەر زوو بەرنامە رێژی و پلانی ڕاپەرینی ھەبووە لەدوای داگیر کردنی کوێت و لاواز بوونی سوپای بەعس لە شکانی جەنگی کەنداو  ھەل و دەرفەتێکی لەبار دەبێ بۆ سازدانی جەماوەر و راپەرین دژی زوڵم و ستەمی بەعس . بەڵگەنامە مێژوویەکان و بروسکە و نووسراوەکان و تەنانەت کتێبی ئەوانش دەریدەخات کە کاک نەوشیروان ئەندازیاری فیعلی ڕاپەرین بووە .

ئەمەی سەرەوە کورتەیەکی کەمە بۆ ئەوەی بزانرێ کە نەوشیروان مستەفا  نەک ھەر ئەندازیاری فیعلی ڕاپەرین بووە و بەڵکو  سەرجەم ئەوانەشی کە ھاورێ و ھاوخەباتی بوون و یانیش لە لایەنی سیاسی تر بوون تا لە ژیاندا بوو بە دێرێکیش نەیاتوانیووە قسە لەسەر  ڕاپەرین بکەن بەڵام ئێستا بۆ . کاک نەوشیروان لەسەردەمی بەرەی کوردستانی پێش ھەڵبژاردنی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان  ئاماژەکانی بۆ حومکمڕانی دروست و رەشید دەستپێدەکات و بەڵام بەقسەی ناکرێ و لەوسەردەمە داوای خەباتی پەرلەمانی دەکات و دواتریش تا ریفۆرمی ناویەکێتی و نووسینەوەی دەستووری عیراق رۆڵی بەرچاو کاریگەری ھەبووە. ھەرخۆشی لە چاوپێکەتنەکانی ئاماژە دەکات کە گەنجێک لەراپەرین لەدایک بووبێت ئێستا خزمەت و ژیانی باشی دەوێ نەک پێ فرۆشتنەوەی خەبات و شۆڕشگێری.

ئەمساڵ کە یادی ڕاپەرین دەکەینەوە جومگەکانی حومکڕانی لای پارتیە بەجۆرێک دەیانەوێت مێژوو و ئاوەژوو بکەن کە نەشیروان مستەفا نەک ڕاپەرینی نەکردبێ بەڵکو خۆشیان بەخاوەن ھەموو شت بزانن، بەداخەوە لە دوای ٣٢ ساڵ لە حوکمرانی بەھۆی نەبوونی موئەساسەتی تۆکمە و تێکەڵ بوونی حزب بە جومگەکانی حوکمڕانی و نەوت و کۆمپانیا وھتد وایکردووە؛ خەڵک لە ھەموو سەروەریەکان بێ ئومێد بێت بەدەست دوو حزبی دەستەڵاتدار، بەڵام ڕاپەرین و خەباتی نەوشیروان مستەفا لە شاخ و شار خەباتی مەدەنی و ئۆپۆزسێۆن بوون  وەستانەوە لەدژی حومکڕانێکی خراپی ئەو دوو ھێزە مۆدێل و ڕاپەرینێکی تری مەدەنی نەوشیروان مستەفا بوو بۆ ئەوەی خەڵک رابچەڵەکێت لە بێدادی کۆمەڵایەتی و قەیرانی دروست کراو . ئەمەش سەروەریەکی ترە بۆ نەوشیروان مستەفا کە نەیارەکانی بە ئێستاش ناتوانن وەک ئەو بن . ئەرکی ھاورێکانی و ئەوانەشی بڕوایان بەوخەباتە ھەیە کە ناکرێ بھێڵدرێ مێژووی سەرکردەیەک بشێوێندرێ تا دواساتەکانی ژیانی لەخزمەتی گەلەکەی بووە و ئەوانی تریش  میللەتێک گیرۆدەی دەستیان بووە .

348 جار خوێندراوەتەوە