زانای پێنجوێن نمونەیی جوانیەک لە حوکمڕانێکی ناشرین

دور و نزیک زانا ڕەحمانی قایمقامی ھەشت ساڵەی شار پێنجوێن ناناسم. ڕاستە لە یەک ھێزی سیاسیش کارمان کردوە بەڵام بەھۆی دوری شارەکانمان و زیاتریش لەبەر پاڵەوانی فیس بوک ومیدیا نەبوە و کوڕی شارەکەی خۆی بوەو بەسەرما و گەرما لەگەڵ خەڵکی شارەکەی بوە و بەزستان لەناو قوڕ و لیتە و کڕیوە و بەستەڵەکی بەفر وبەھاوینیش لەناو تەپو تۆزی تەنکەرە نەوتیەکانی باشماخ و خەمخۆری شارەکەی بوە و نە ماڵەکەی گواستوەتەوە شارەکانی تر و نەخۆشی کردوە بە پاڵەوانی میدیا و کاتێکش لە سەر پشکی گۆڕان بوەتە قایمقام گەنجترین قایمقام بوە و ڕەنگیش بێ کەمترین ئەزمونی ئیداری ھەبوبێ و بەڵام ژیری وخاکەڕایی و سادەیی و گوێگرتن لەخەڵک و دور نەکەوتنەوە لە کۆژانەکانی خەڵکی شارەکەی ولە زۆنگاوێکی پیسی حومکڕانی و لە توندترین ململانێ سیاسیەکان توانی بەسەر بەرزی لێی دەربچێ.

ئەم خۆپیشاندانەی ئەم دواییەی شارەکەی موفتی دەریخست کەخەڵک یەکدەنگبن وھاوڵوێست بن دەتوانن ھەمو ئاڵنگارییەکان و فشارە حزبی و حکومی و ھێزەکان تێپەڕێنن.

ڕەنگە یەکەم بەرپرسی ئیداری و حکومیش بێ ھێندە خۆشەویست بێ خەڵک داوای نەڕۆشتنی بکا و بەزۆر پەلکێشی بکەنەوە کورسی دەسەڵاتەکەی.

زانا دەرسێکی دایە ھەمو ئەوانەی لەسەر کورسین و خۆشەویست نین و دور لەخەڵک و پەیامی ھێزە سیاسیەکانیان ئەو خۆشەویستیە دەمێکە لێیان دەبێتە ڕق.

پێنجوێنیەکانیان خەمەکانیان گەر زۆرتر نەبێ لەگەڵ کۆی شارەکانی تر کوردستان زیاتر نیە بەڵام لەوێ بە یەک دەنگ و بە یەک تیم ھاواریان و کرد و دەسەڵاتیان ھێنایە ڕاچەڵکین.

ئەگەر زانا بکەینە نمونەیەک بەتایبەتی بۆ ھێزیکی خاوەن جەماوەری زویر بوی وەک بزوتنەوەی گۆڕان کە پەیامەکەی چاکسازی و گۆڕانکارییە لە کۆی کایەیی سیاسی و حومکڕانی و حکومەتی خۆجێی کە بەرکەوتەی ڕاستەوخۆی لەگەڵ خەڵک ھەیە ڕژد بێت و پەلە بکا لە گۆڕانکاری لە تیمەکانی حکومەتی خۆجێی کە ھەندێکێیان ھێندە بار گران بون بەسەر خەڵکەوە و جوانیەکانی گۆڕانیش بەرەو نابوت کردن دەبەن بێگومان نمونەی جوانی وەک زانا شیان تێدایە بەڵام سیاسەتی چەوت و قۆرخکاری حیزبی و بەش بەشێنەی یەکێتی و پارتی ناشرینی کردون.

238 جار خوێندراوەتەوە