لە هەڵبژرادنی ئەمڕۆی رێکخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەڕاندندا، عومەر سەید عەلی بە رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردرایەوە.
دوای جیاکردنەوەی دەنگەکانی هەڵبژرادنی ئەمڕۆی رێکخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەڕاندن، عومەر سەید عەلی بە 28 دەنگ لە بەرامبەر 12 دەنگ بۆ شۆڕش حاجی، بە رێكخەری گشتی گۆڕان هەڵبژێردرایەوە.
هاوکات، هەر لە هەڵبژاردنەکاندا هەریەک لە جەلال جەوهەر بە سكرتێری فراكسیۆنەكان، عەدنان عوسمان بە سكرتێری جڤاتی نیشتیمانی، برزۆ مەجید بە سكرتێری كاروباری خەڵك و دەرباز محەمەد بە سكرتێری ژوورەكان هەڵبژێردران.
لە هەڵبژاردنەکەدا ههریهك له ئاسۆ رهحیم و شهماڵ عهبدولوهفا بۆ پۆستی سکرتێری باژێرەکان دەنگی یەکسانیان بەدەستهێنا، دوای دووبارەکردنەوەی دەنگدان و جیاکردنەوەی دەنگەکان، شهماڵ عهبدولوهفا بە سکرتێری باژێرەکان هەڵبژێردرا.
خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان لە حەوت كەس پێكدێت كە بریتیین لە رێكخەری گشتیی و سكرتێری جڤاتی نیشتمانی و سكرتێری جڤاتی گشتیی و سكرتێری فراكسیۆنەكان و سكرتێری باژێڕوانەكان و سكرتێری ژورەكان و سكرتێری خەڵك.
3568 جار خوێندراوەتەوە