بڕیارە ئەمڕۆ دادگای فیدراڵیی
عێراق لەبارەی پەسەندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەوە کۆببێتەوە، هاوکات لەگەڵ ئەمەشدا
لەبەردەم وەزارەتی پلاندانانی عێراق خۆپیشاندان بەڕێوەدەچێت.
لەگەڵ ئەوەی بڕیاربو
دوێنێ دانیشتنێکی دیکەی دادگای فیدراڵی عێراق سەبارەت بە یەکلاکردنەوەی سكاڵای هادی
عامری سەرۆکی هاوپهیمانیی فهتح، لەسەر ئهنجامهكانی ههڵبژاردن بەڕێوەبچێت، بەڵام
دانیشتنەکە بۆ ئەمڕۆ دوا خرا.
راگەیاندنی دادگای فیدڕاڵی
عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دانیشتنێکی دیکەی دادگاکە لەسەر سکاڵای لایەنەکان لە بارەی
ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی (10)ی تشرینی یەکەم بەڕێوەدەچێت.
میدیا عێراقییەکان بڵاویان
کردەوە هاوکات لەگەڵ دانیشتنی دادگای فیداراڵی لەبەردەم وەزارەتی پلاندانانی عێراق،
لایەنگرانی شیعە ناڕازییەکان دەستیان بە خۆپیشاندان کردوە و هێزێکی زۆر ئەمنیش بڵاوەیان
پێکراوە.
بەپێی زانیارییەکان بڕیارە
ئەمڕۆ دادگاکە بڕیاری کۆتایی لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بدات، تائێستاش دادگای فیدراڵیی
عێراق، لەبارەی بڕیاردان لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن سێ دانیشتنی ئەنجامداوە.
رۆژى (30)ی مانگی
رابردو، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی
راگەیاند، هاوپەیمانی فەتح و بەشێك لە لایەنە شیعەكان بە بیانوی ئەنجامدانی ساختەکاریی
ئەنجامەكانی هەڵبژاردنیان رەتکردەوە و تانەیان پێشکەشی دادگای فیدراڵی كرد.
366 جار خوێندراوەتەوە