ڕەگەزنامەی سلێمانی بڕی غەرامەی ونکردنی کارتی
نیشتیمانی بۆ یەکەمجار و دوەمجار و سێیەمجار دیاریدەکات.
هەواڵ:KNNC
ڕەگەزنامەی
سلێمانی ڕایگەیاند:لە کاتی ونکردنی کارتی نیشتیمانی ھاوڵاتی سه‌رەتا ده‌بێت مامەڵه‌ی
ونبوونی بۆ بكات سه‌ردانی كه‌رتی پۆلیسی به‌شی
وونبوە‌كان بكات تەنیشت دادگای کۆن دواتر نوسراوی بۆ ده‌كرێت و لەگەڵ خۆیدا دەیهێنێت
بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕەگه‌زنامه‌وباری شارستانی.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ھاوڵاتی پێویست ناکات دوبارە
فۆڕمی کارتی نیشتیمانی پڕبکاتەوە و ڕاستەوخۆ دەستدەكاتەوە بە مامەڵەی كارتی نیشتیمانی.
ڕەگەزنامەی سلێمانی دەڵێت: غەرامەی ونبوونی كارتی نیشتیمانی بۆ یه‌كه‌مجار 25 هەزار دینارە و بۆ
دوه‌مجار 50 هەزار دینارە و بۆ سێیه‌مجار 100 هەزاردینارە.
4192 جار خوێندراوەتەوە