عێراق پێنج ملیۆن درەخت بۆ نەهێشتنی خۆڵبارین دەڕوێنێت

KNN : Kurdish News Network
11:24 - 17/09/2023
عێراق
+
-

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک وەزیران پێنج ملیۆن درەخت و دار خورما ئامادەکراوە بڕوێندرێت بۆ باشترکردنی ژینگەی عێراق.

هەواڵ:KNNC

 
 میساق عەبدولحوسێن، بریکاری هونەری وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لە لێدوانێکی تایبەتدا ڕایگەیاند: لە کۆنگرەی کەشوهەوای بەسرە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستپێشخەری کردوە بۆ ڕواندنی پێنج ملیۆن دار خورما و درەخت.

ئاماژەی بەوەشکردوە، وەزارەت دەستی بە جێبەجێکردن و کارکردن لەسەر ئەم بابەتە کردوە و نەمام و دار و دارخورما ئامادەکراون بۆ ڕواندن بەپێی توانای وەزارەت.

میساق عەبدولحوسێن دەشڵێت: لە ئێستادا دوو ملیۆن دار خورما و درەخت بۆ وەرزی کشتوکاڵی ئەمساڵ ئامادەکراوە و لەڕێگەی هەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوەکان و زانکۆ و کۆلێژەکان و پەیمانگاکان و خوێندنگە و شارەوانییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان.

بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ ڕاشیگەیاند: ئەو هەنگاوە بۆ نەهێشتنی دیاردەی بەبیابان بون و نەهێشتنی خۆڵبارینە و داواش لە هاوڵاتییان دەکەین بەشداربن لە سەوزکردنی ژینگە و باشکردنی ژینگەی وڵاتەکەمان.

157 جار خوێندراوەتەوە