وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن)، سەبارەت بە
هاوکاریە سەربازییەکانی واشنتۆن بۆ ئیسرائیل رایگەیاند: "هەر وڵاتێک ئەم
هاوکارییانە وەردەگرێت، پێویستە بەپێی یاسای مرۆیی نێودەوڵەتیی بەکاریان بهێنێت".
هەواڵ:KNNC
سابرینا سینگ جێگرى وتەبێژى پنتاگۆن، لە کۆنگرەیەکی
رۆژنامەوانیدا، لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسێکدا لە بارەی "چاودێری ئەو چەکانە
دەکەن کە دەیدەن بە ئیسرائیل کە ئایا لە تاوانی جەنگدا یان دژ بە هاوڵاتیانی مەدەنی
بەکاریان دەهێنێت یان نا؟" رایگەیاند: "هەر ولاتێک هەر چەک و هاوکارییەکی
سەربازیی لە ئەمەریکا وەردەگرێت پێویستە بەپێی یاسای مرۆیی نێودەوڵەتیی بەکاری بهێنێت.
وتوشیەتى:"ئەم ماددەیە لە هەمو رێککەوتنێکی
چەکدا بونی هەیە".
سینگ باسی لەوە کرد کە ئەگەر هەر دۆخێکی نیگەران
بەخش بەدیبکرێت سڵ ناکەنەوە لەوەی بە لایەنی بەرامبەری بڵێن و لە کۆبونەوە کراوە و
نهێنییەکاندا ئەم بابەتەیان بە بەرپرسانی ئیسرائیلی گەیاندوە.
168 جار خوێندراوەتەوە