بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی موچەی فەرمانبەران و مەترسییەکانی بەردەم هەرێمی کوردستانیان تاوتوێکرد

KNN : Kurdish News Network
02:08 - 11/02/2024
کوردستان
+
-

شاندی باڵای بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کۆبونەوە و پرسی موچەی فەرمانبەران و کێشە سیاسی و ئابورییەکانی هەرێمی کوردستان و مەترسییەکانی بەردەم قەوارەی هەرێمیان تاوتوێکرد.

 

هەواڵ:KNNC

 

لە کۆبونەوەکەدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە بەڕێوەچو، هەردو لا هاوڕابون لەسەر ئەوەی پێویستە تەواوی لایەنەکان هاوکاربن بۆئەوەی شایستە داراییەکانی هەرێم تێکەڵ بە پرسە سیاسییەکان نەکرێت، لەگەڵ بەغداد بگەنە رێکەوتنی ریشەیی و مافی موچەخۆرانی هەرێم پارێزراو بێت.

 

هاوکات، هەردولا هاوڕابون لەسەر پێویستی پێکەوەکارکردنی بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتیمانی، لەگەڵ لایەنەسیاسییەکانی دیکەی کوردستان بۆ بەدیهێنانی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی سەبارەت بە پرسە چارەنوس سازەکان.

 

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا، لەبارەی پرسی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان گفتوگۆکرا و جەختکرایەوە نابێت لەوە زیاتر کات بەفیڕۆ بدرێت و پێویستە هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت.

 

هەروەها، بڕیاردرا هەماهەنگی زیاتر بکرێت بۆ ئیدارەدانی باشتر بە شێوازێک کە خزمەتی باشتری هاوڵاتیان بکرێت.

359 جار خوێندراوەتەوە