تەکنەلۆژیا لە ئێستادا
تەواوى ژیانى مرۆڤی داگیرکردوە، زۆرینەى کارەکانى رۆژانەمان لەڕێی تەکنەلۆژیاوە
ئەنجام دەدەین، لە نوێترین گۆڕانکاریشدا ئێستا خەریکە بەکارهێنانى تەکنەلۆژیا
دەچێتە نێو گۆڕستانەکانیشەوە.
هەمەڕەنگ:KNNC
لە نوێترین پێشهاتدا، لەڕێی دانانى کیو ئاڕ کۆد-ەوە
دەتوانرێت زانیاریی ئەو کەسەى کۆچى دوایی کردوە بخرێتەسەر کێلى گۆڕەکەى و بە
جۆرێکە کە پێویست ناکات چیتر ناو و کاتى لەدایک بون و کۆچى دوایی و وێنەکەى لەسەر
کێلەکەى هەبێت و تەنها بە سکان کردنى ئەو کۆدە تەواوى زانیارییەکانى کەسەکەت پیشان
دەدات.
لە ئێستادا ئەم رێگە
نوێیە لە ئەمەریکا و بەشێکى ئەوروپا بەکاردێت، ئەم کۆدە کە لە شێوەی وێنەیەکی بچوکی
نەخشێنراودا دەبینرێت دەتوانێت وێنە و ڤێدۆ و ژیاننامە و چەندین زانیاری تری تێدا
هەڵبگیرێت و دواتر تەنها بە سکان کردنى پیشان بدرێت.
ئەو کەسانەى ئەم
رێگایە بۆ کەسانى کۆچکردویان بەکاردەهێنن پێیان وایە لەمڕێیگەیەوە یادى نزیکەکانیان
بە زیندویی دەهێڵنەوە و هەندێک دیکەیش راى پێچەوانەیان هەیە و دەڵێن: پێویست ناکات
زانیاری لەسەر مردوەکە بۆ هەمو خەڵکی بخرێتەڕو.
1081 جار خوێندراوەتەوە