بۆهێنانی نمونەی خاكەكەی چین كەشتیەك رەوانەی دیوی دوری سەر ڕوی مانگ دەكات

KNN : Kurdish News Network
05:05 - 04/05/2024
زانستی
+
-

چین کەشتییەکی بێ سەرنشینی رەوانەی بۆشایی ئاسمان كردوە كە ئامانجی هێنانی خاك و بەردی دیوی دوری سەر ڕوی مانگە، بەوەش بو بە یەكەم وڵات هەوڵی لەوجۆرە بدات.

 

هەواڵ: (KNNC)

 

میدیا جیهانییەكان بڵاویانكردەوە، بەمەبەستی هێنانی خاك و بەردی سەر ڕوی مانگ بۆ سەر زەوی و ئەنجامیدانی پشكنییەكان، چین كەشتی ئاسمانی (لۆنگ مارچ -5) كە گەورەترین موشەکی ئەو وڵاتەیە، لە سەنتەری هەڵدانی بۆشایی ئاسمانی وێنچانگ لە دورگەی هاینانی باشوری چین رەونەی سەرمانگ كردوە.

 

رونیانكردوەتەوە، ئەرکی سەرەكی كەشتییەكە، نیشتنەوەیە لە حەوزی ئایتکن لە جەمسەری باشوری دیوی دوری مانگ و کۆکردنەوەی نمونە و گەڕاندنەوەی بۆ سەر زەوی، بەمەش چین دەبێت بەیەکەم وڵات کە نمونە لە دیوی "شاراوە"ـی مانگ وەربگرێت.

 

ئەوەخراوەتەڕو، کاتێکیش کەشتیەكە دەگاتە سەر ڕوی مانگ، دو ڕۆژ بۆ هەڵکەندن و وەرگرتنی نموونە لە قوڵایی دو کیلۆمەتر تەرخان دەكات، پاشان دەگەڕیتەوە سەر زەوی، تەواوی گەشتەكەی دو مانگ دەخایەنێت و پێشبینی دەکرێت لە مەنگۆلیا بنیشێتەوە.

 

لای خۆشیەوە ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە، زانایان و دیپلۆماتکاران و بەرپرسانی دەزگای بۆشایی ئاسمانی فەرەنسا، ئیتاڵیا، پاکستان و ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەوروپا بەشدارییان لە هەڵدانی كەشتییە ئاسمانیەکەدا کردوە، کە سەرجەمیان لە لێكۆڵینەوەكانی کەشتی (چانگ-6) دەبینن.

272 جار خوێندراوەتەوە