تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان تەنراون بە گرتەى سەیروسەمەرەترین رێگاى
قاچاغچێتى پارە، سەرنشینێکى میسڕى بڕێکى زۆر پارەى کردوە بە شاورمە و هەوڵیداوە
بەڕێگەى ئاسمانیی لەگەڵ خۆى بیبات.
هەمەڕەنگ:KNNC
میدیاکان لەبارەى ئەم
روداوەوە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە دەسەڵاتى فڕۆکەوانیی میسر توانیویانە سەرنشینێک
دەستگیر بکەن کە بڕى ملیۆنێک و 253 هەزار جونەیەى میسرى کە دەکاتە 26 هەزار و 125
دۆلارى ئەمەریکى و لەنێو زەرفێکى شاورمەدا و لەشێوەى شاورمەدا شاردوەتەوە.
لەبارەى ئەم روداوەوە
پۆلیسى فڕۆکەخانەى قاهیرە ئاماژەیان بۆ ئەوەکردوە کە سەرنشینەکە لە میسرەوە
ویستویەتى بەرەو کوەیت بڕوات.
ئەم سەرنشینە لەکاتى پشکنیندا دەستگیر کراوە،
لەکاتى پشکنینى جانتاکانیدا زەرفێکیان دۆزیوەتەوە کە لەشێوەى شاورمەدا بوە و
ویستویەتى لەوڕێیەوە لە پشکنین بەدور بێت و شکى لێ نەکرێت، بەڵام دەستگیر کراوە و
ڤیدیۆى بیرۆکەکەشى تەواوى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانى تەنیوە.
سەرچاوە ئەمنییەکان ئاماژە بۆ ئەوەدەکەن کە
لێپێچینەوەى یاسایی بەرامبەر سەرنشینەکە گیراوەتەبەر.
309 جار خوێندراوەتەوە