وەزارەتی نەوتی
عێراق رایدەگەیەنێت، لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا 105 بیری نەوتیان هەڵکەندوە و نۆژەنکردوەتەوە.
هەواڵ:KNNC
عاسم جیهاد، وتەبێژی
وەزارەتی نەوتی عێراق بە ئاژانسی فەرمیی عێراقی راگەیاندووە "لە شەش مانگی یەکەمی
ئەمساڵدا کۆمپانیای هەڵکەندنی عێراق لە رێگەی کارمەندانی خۆماڵییەوە 105 بیری نەوتیان
هەڵکەندووە و چاککردووەتەوە، بەمنزیکانەش دەست بە هەڵکەندنی دەیان بیری دیکە دەکرێت."
عاسم جیهاد
رونیکردەوە لە ماوەکانی داهاتوودا ژمارەیەک بیر لە کێڵگە نەوتییەکانی باکوور، ناوەڕاست،
باشووری عێراق بۆ بەرژەوەندیی ئەو کۆمپانیایانەی گرێبەستیان کردووە و بەپێی سرووشتی
گرێبەستەکان، هەڵدەکەنێت.
پێشتریش حەییان
عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق، رایگەیاند بەنیازن لەداهاتوویەکی نزیکدا لەڕێگەی
رووپێوییەوە ئامارەکانی یەدەگی نەوتیی عێراق بۆ 160 ملیار بەرمیل بەرزبکەنەوە.
263 جار خوێندراوەتەوە