لەشەش مانگی یەكەمی ئەمساڵ، عێراق
بەبەهای (7.4) ملیۆن دۆلار خواردنی سەگ و پشیلەی لە توركیا هاوردەكردوە.
هەواڵ: (KNNC)
مەنار عوبەیدی، شارەزای بواری ئابوری
ئاشكرایكردوە؛ لە ریزبەندی ئەو وڵاتانەی خواردنی ئاژەڵە ماڵییەكان (سەگ و پشیلە)
لە توركیاوە دەكڕن، عێراق پلەی دوەمی وەرگرتوە لە نیوەی یەكەمی ساڵی (2024) بەبەهای
(7.4) ملیۆن دۆلاری هاوردە كردوە.
وتیشی: لە لیستی ئەو وڵاتانەی توركیا كاڵاوشمەك
و خواردەمەنیان بۆ هەناردە دەكات، عێراق بەڕێژەی (11%) خواردنی ئاژەڵە ماڵییەكانی
لەو ماوەیەدا هاوردەكردوە.
عوبەیدی ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، پێشبینی
دەکرێت قەبارەی هاوردەکردنی خواردنی ئاژەڵە ماڵییەكان (سەك و پشیلە) تا کۆتایی ساڵ
بەهاكەی بۆ زیاتر لە (20) ملیۆن دۆلار بەرزبێتەوە.
246 جار خوێندراوەتەوە