کالسیۆم یەکێکە
لە گرنگترین کانزاکانی لەش، لە منداڵاندا رۆڵێکی سەرەکی دەبینێت لە گەشەکردن و
باڵا و ئاستی پاراستنی ئێسک و ددانەکان و ماسولکە، هەروەها پارێزگاری لە شێوازی
ئاسایی کارکردنی دڵ و بۆرییەکانی خوێن دەکات.
تەندروستی:KNNC
د. کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی پسپۆڕی زانستی خۆراک باس لە گرنگترین ئەو
هۆکارانە دەکات کە لە منداڵاندا دەبنەهۆی کەمبونەوەی کالسیۆم و زیانەکانی بۆ
تەندروستی و گەشەی منداڵ دەخاتەڕوو.
نیشانهکانی کهمی کالسیۆم له مناڵاندا:
نەرمبونەوە و باریکبونەوەی ئێسکەکانی لەش
کورتی باڵا
ئێسکە نەرمە
درەنگ هاتن و بێهێزی ددانەکان و زیادبونی کلۆری
زیادبونی ئەگەری شکاوی لەئەنجامی بەرکەوتنی زەبرێکی کەم
خواربون و چەمانەوەی ئێسکی قاچ
گرنگترین سەرچاوە
خۆراکییەکانی کالسیۆم:
پەنیر، ماست، شیر و بەرهەمەکانی دیکەی
سەوزە گەڵا تۆخەکانی وەک کەلەرم، سپێناخ، برۆکلی
هەنجیر، بەتایبەت هەنجیری وشککراو
فاسۆلیا، نیسک، نۆک، ماسی
گوێز، تۆوی کەتان، سۆیا، شیری سۆیا
گرنگترین هۆکارهکانی کهمی کالسیۆم له مناڵدا:
بەدخۆراکی، نەبونی ئارەزوی خواردن
کەمی ڤیتامین دی
سکچون و رشانەوەی درێژخایەن، هەوکردنی ریخۆڵە
بەکارهێنانی هەندێک دەرمان
هۆکاری بۆماوەیی، هەندێک نەخۆشی بۆماوەیی
هەستیاری بە خۆراکی تایبەت بە شیر، هێلکە، ماسی
ئاستی ئاسایی کالسێوم له خوێندا:
8.5- 10.2 mg/dL
رێژهی پێویستی ڕۆژانه کالسێوم به گوێرهی
تهمهنی منداڵ:
ــــ تا شهش مانگ : 200 میلیگرام
حەوت تا 12 مانگ: 260 ملیگرام
یەک ساڵ – سێ ساڵ: 700 ملیگرام
چوار ساڵ –
هەشت ساڵ: 1000 ملیگرام
پێنج ساڵ تا 18
ساڵ: 1300 ملیگرام
380 جار خوێندراوەتەوە