ئەمەریكا نامەیەكی بۆ ئێران ناردوە... بەرامبەر دو پێشنیار هێرش نەكاتە سەر ئیسرائیل

KNN : Kurdish News Network
10:12 - 09/08/2024
جیهان
+
-

بەرامبەر بە هێرشنەكردنە سەر ئیسرائیل، ئەمەریكا دو پێشنیاری بۆ ئێران كردوە و چاوەڕێی وەڵامی بەرپرسانی تاران دەكات.  

 

هەواڵ: (KNNC)  

 

رۆژنامەی ئەلجەریدەی كوەیت ئاشكرایكردوە؛ لە بەرامبەر هێرش نەكردنە سەر ئیسرائیل، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا پێشنیاری بۆ ئێران كردوە كە بەشێك لە سزاكانی سەر ئەو وڵاتە هەڵدەگرێت و ئامادەیە گفتوگۆكانی سەربارەت بە ئەتۆم دەستپێبكاتەوە، هەر لەبەر ئەوەشە زمانی هەڕەشەكردنی نێوان تاران و تەلئەبیب پاشەكشی كردوە.

 

لەسەر پێشنیارەكەی ئەمەریكا بۆ ئێران رۆژنامەكە ئەوەشیخستوەتەڕو؛ مەسعود پزیشكیان، سەرۆك كۆمار رایگەیاندوە: لەدوای پێکهێنانی کابینەکەی، بەمەرجی راگرتنی جەنگ لە غەززە، وەڵامی پێشنیارەكەی ئەمەریكا دەداتەوە، بەڵام لەلایەن رابەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە داوا لە پزیشکیان کراوە کە؛ زۆر بەخێرایی وەڵامی نامەكەی ئەمەریكا بداتەوە.

 

هاوكات، سوپای پاسداران جەختیان بۆ رۆژنامەكە كردوەتەوە، هەمو ئامادەكارییەكیان بۆ هێرش كردنە سەر ئیسرائیل كردوە، وتوشیانە؛ ئەگەر پێویست بكات كەشتییە جەنگییەكانی ئەمەریكا و بەریتانیاش بەئامانج دەگرن.

4711 جار خوێندراوەتەوە