جۆری خۆراک و شێوازی ڕۆژانه‌ی خواردن ڕۆڵێکی گرنگ
ده‌بینن له و‌رژاندن و ده‌ستپێکردنه‌وەی سه‌رئێشه له‌و که‌سانه‌ی نه‌خۆشی شه‌قیقه‌یان
هه‌یه له‌گه‌ڵ زیاد بونی ئازار و به‌رده‌وام بونی ژانه‌سه‌ره‌که بۆ ماوه‌یه‌کی زۆرتر.
تەندروستی:KNNC
کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی پسپۆڕی زانستی خۆراک بڵاویکردوەتەوە، پسپۆڕه‌کان
هاوڕان له سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو نه‌خۆشێک لێستێکی تایبه‌ت به خۆی هه‌بێت تا ناوی
ئه‌و خواردنانه بزانێت که ده‌بنه هۆی ورژاندنی سه‌رئێشه‌ه که له نه‌خۆشێکه‌وه
بۆ نه‌خۆشێکی تر جیاوازه تا دوور بکەوێتەوە له خواردنیان.
هەروەها ئاماژەی بە کۆمەڵێک خواردن و خواردنەوە کردوە کە بۆ ئەو کەسانە
خراپە نەخۆشی شەقیقەیان هەیە و سەرئێشەکەیان خراپتر دەبێت.
1-سێ‌و، مۆز، مزرەمەنییەکانی وەک لیمۆ پرتەقاڵ و لالەنگی، هەروەها تەماتە و پیاز.
2-چەرەس، ماست، پاقلە، گەنمەشامی
3-جۆرەکانی پەنیر
4-ماددەی کافاین: چا، قاوە، خواردنەوە گازییەکان، نەستەلە، پێویستە کەم بخورێن، بەڵام نابێت واز لە خواردنیان بهێنرێت، بەڵکو قۆناغ بە قۆناغ کەم بکرێنەوە.
5-ئەو خواردنانەی ماددەی پارێزەرییان تێدایە، وەک ستیک، هەمبەرگر
6-خورادنەوە کحولییەکان بەتایبەت شەرابی سور
7-خواردنی سوێر و چەور، بەتایبەت گۆشتی ناو قوت‌و، شۆربای ئامادەکرا.
دەشڵێت: هەندێک لەو کەسانەی شەقیقەیان هەیە، بە کۆمەڵێک خواردنی دیکەی وەک
ئایسکرێم، زەیتون، نانی بازاڕ، سەمون، چیپسی پەتاتە، میوەی وشکراو، سەرئێشەکەیان
بۆ دێت و زیاتر دەبێت.
1153 جار خوێندراوەتەوە