رێگاكانی كەرمكردنەوەی خوێ لە لەشدا بەم جۆرە دەبێت

KNN : Kurdish News Network
02:42 - 05/09/2024
تەندروستی
+
-

بڕێكی كەم لە سۆدیۆم (خوێ) بۆ تەندروستی گرنگی خۆی هەیە، بەڵام خەڵك زیاتر لەبڕی پێویست لەناو خواردنەكانیان بەكاردەهێنن، لەنوێترین توێژینەوەیاندا ئوستراڵییەكان رێكارەكانی كەمكردنەوەی بڕی پێویستیان لەلەشدا خستوەتەڕو.


تەندروستی: (KNNC)


ماڵپەڕی (betterhealth)ـی ئوستراڵی بڵاویكردوەتەوە؛ زیادبونی سۆدیۆم (خوێ) لە پێیوستی لەشی مرۆڤ تەندروستی روبەڕوی مەترسی دەكاتەوە بۆیە واباشترە بۆ پاراستنی تەندروستیمان بڕی پێویست بەكاربهێنین نەك زیاتر، لەبەر ئەوەی نەبێتە هۆی ماندوكردنی گورچیلەكانمان، چونكە ئاستی سۆدیۆم لەلەشدا رێكدەخەن.


ماڵپەڕەكە رونیكردوەتەوە، لەحاڵەتی كەمبونەوەی ئاستی سۆدیۆم لە جەستەدا، لەش بەشێوەیەكی خۆنەویستانە بڕێك لە هۆرمۆنی دۆستیرۆن دەردەكات، بەوەش رێژەی سۆدیۆم لە جەستەدا بەرز دەبێتەوە و زیادەكەشی بەشێوەیەکی ئاسایی لەگەڵ میزكردندا فڕێ دەدرێتە دەرەوەی لەش، بەڵام زیادبونی سۆدیۆم مەترسی لەسەر تەندروستی دروست دەكات.


ماڵپەڕی (betterhealth) ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، دوای کەمكردنەوەی ئاستی خوێ لە خۆراکدا، لەشی مرۆڤ لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا خۆیان لەگەڵ بارودخە نوێكەدا دەگونجێنن، ئەوەش بەیەكێك هۆکارە سەرەکییەكانی سەرکەوتن لە چارەسەری كەمكردنەوەی خوێ لەلەشدا دادەنرێت.


بۆ كەمكردنەوەی بەكارهێنانی خوێ لەناو خواردنەكاندا باشتر وایە ئەم ڕێنماییانەی خوارەوە جێبەجێ بکرێت:

1- بۆ زیادكردنی تامی ئەو خواردنانەی دروستی دەكەیت، گیای وشک یان تازەی وەک (جەرجیر، ئۆریگانۆ، زەنجەفیل، دیل، ریحانە) بەكاربهێنە.

2- بەهارات و مادەی دیكەی تام زیادكردنی تامی وەک سیر و بیبەری تون بەکاربهێنە.

3- ئاوی لیمۆ، كە زۆرجار گۆشت ناسکتر دەکات.


بۆ كەمكردنەوەی رێژەی سۆدیۆم لەلەشدا ئەوە بزانە كە:

1- خوێی دەریایی بەدیلێکی تەندروست نییە بۆ خوێی ئاسایی، راستییەكەی ئەوەیە كە هەردوکیان لە کلۆریدی سۆدیۆم پێکهاتون، بۆیە باشتر وایە لێی دور بکەویتەوە.

2- لە خواردنە خێراکان و خواردنە ئامادەکراوەکان کە رێژەیەکی زۆر خوێیان تێدایە، دور بكەرەوە.

3- لە کاتی بازاڕکردندا، بەدوای ئەو بەرهەمانەدا بگەڕێ کە "خوێی کەم"ـیان لەسەر نوسراوە.

4- بەرهەمێک هەڵبژێرە کە کەمتر لە (120) میلیگرام سۆدیۆم لە هەر (100) گرامێکدا بەكارهێنراوە.

297 جار خوێندراوەتەوە