بەپاساوی هەبونی پارتی كرێكارانی كوردستان، سوپای توركیا تۆپبارانی
هەرێمی كورستان دەكات و هاوڵاتیانی مەدەنی بەئامانج دەگرێت، لە دو رۆژی رابردوشدا شەش
كەسی شەهید كردوە.
هەواڵ: (KNNC)
ئەمڕۆ هەینی، میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردەوە؛ بەپاساوی هەبونی پارتی كرێكارانی كوردستان (PKK) جارێكی دیكە
سوپای توركیا بەفڕۆكەی بێفڕۆكەوان هێرشی كردەوە سەر ناوچەی زاب لە پارێزگای دهۆك
لە هەرێمی كوردستان و زیانی بەناوچەكە گەیاند.
رونیانكردوەتەوە، لە دو هەفتەی رابردودا ئەمە حەوتەم جارە فڕۆکەکانی
تورکیا بەشی رۆژهەڵاتی چیاكانی زاب لە ناحیەی
ئامێدی بۆردومان دەكەن، ئەمڕۆش سێ ناوچەی جیایان بۆردومان كردوە كە بەهۆیەوە
ئاگرێكی گەورە لە ناوچەكەدا كەوتوەتەوە، بەڵام تا ئێستا زانیاری لەسەر زیانە گیانییەكان نییە.
دوێنێ پێنجشەممە، فڕۆكەكانی توركیا لە گوندی هەرمێلەی سەر
بەناحیەى زەلان لە قەزاى چوارتای پارێزگای سلێمانی، ئۆتۆمبێلێک لە جۆری (تیۆتا) بەئامانج
گرت كەبەهۆیەوە سێ كەس گیانیان لەدەستدا.
رۆژی چوارشەممە، لەسەر رێگەی دوکان – خەلەکان لەلایەن درۆنەكانی
توركیاوە ئۆتۆمبێلێک بە ئامانج گیراو و سێ کەس كە باوك و كوڕ بون گیانیان لەدەستدا.
169 جار خوێندراوەتەوە