خواردنەوە سروشتییەکان
کە تەندروستی دەرونی و جەستەیی بەرز دەکەنەوە، بەشداریشن لە درەوشانەوەی پێست بەتایبەت
خواردنەوەیان لەکاتی بەیانیاندا.
تەندروستی:KNNC
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی
(VN
Express)، چای سەوز
و ئاوی پرتەقاڵ و ئاوی گوێزی هیندی تەندروستی دەرونی و جەستەیی بەرز دەکەنەوە، هەروەها
بەشدارن لە درەوشانەوەی پێست بەتایبەت لەکاتی خواردنی بەیانیاندا.
1-چای سەوز:EGCG کە لە چای سەوزدا هەیە تایبەتمەندی دژە ئۆکسێنەر و دژە هەوکردن و دژە میکرۆبی هەیە، هۆکارێکی باشە بۆ چارەسەرکردنی زیپکە و کۆنتڕۆڵکردنی چەوری پێست.
2- گیراوەی زەنجەبیل و ئاوی زەردەچەوە: دژە ئۆکسێنەر و دژە بەکتریایان
تێدایە پێست لە هەوکردن دەپارێزێت پێکهاتەکانی دژە هەوکردن لەم تێکەڵەیەدا دەتوانن
ڕێگری لە چرچ و لۆچی بکەن و هاندی گەشەی خانەکان بدەن و پەڵەی ڕەش کەم بکەنەوە.
3- ئاوی لیمۆ لەگەڵ هەنگوین:
لێکۆڵینەوەیەک کە ڕۆژنامەی تایمز ئۆف هیندستان بڵاویکردووەتەوە، ئاماژەی بەوە
کردووە کە خواردنەوەی تێکەڵەی ئاوی گەرم و لیمۆ و هەنگوین لە بەیانیاندا یارمەتیدەرە
بۆ ڕێگریکردن لە هەوکردنی پێست و پاڵپشتی گەشەی خانەکانی پێست دەکات، خواردنەوەیەکە
کە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی، کە تایبەتمەندی دژە هەوکردن و دژە بەکتریای هەیە کە یارمەتی
ڕزگاربون لە کۆبوونەوەی چەوری زیادەی سەر پێست دەدات کە هۆکارێکی باوی گیرانی کونیلەکان
و زیپکە.
4- ئاوی پرتەقاڵ: دەوڵەمەندە
بە ڤیتامین سی پێست یارمەتی یەکخستنی رەنگی پێست دەدات لەڕێگەی ڕێگریکردن لە بەرهەمهێنانی
میلانین، ئەو ڕەنگەی بەرپرسە لە ڕەنگی پێست، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی پەڵە ڕەشەکان
و یەکرەنگکردنی پێست.
5- ئاوی گوێزی هیندی: جگە
لەوەی دەوڵەمەندە بە کالیسیۆم و پۆتاسیۆم، کە توند دەکەنەوە و ڕێگری لە وشکبوونەوە
دەکەن، هەروەها ئەو پێکهاتانەی لە ئاوی گوێزی
هیندیدا هەن بەرەنگاریی ڕادیکاڵە ئازادەکان و ژەهرەکان دەبنەوە، ئەمەش پێست بە تازەیی
دەهێڵێتەوە و یارمەتیدەرە لە بەرهەمهێنانی کۆلاجین.
252 جار خوێندراوەتەوە