وەزارەتە تەندروستى ئێران،
لەبارەى پرسى لەباربردنى منداڵانەوە بڕیاردەدات و جەختیش دەکاتەوە هەر پزیشکێک ئەو
کارە ئەنجام بدات سزا دەدرێت و مۆڵەتیشى لێ وەردەگیرێتەوە.
تەندروستى:KNNC
بەرپرسی سەنتەری لاوانی
وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاندوە؛ تێڕوانینێکی
هەڵە هەیە لە کۆمەڵگەدا لەسەر لەباربردنی کۆرپەلە، کە پێیان وایە ئەو کورپەلەیەی لە
سکی دایکیدایە و تەمەنی نەبوە بە چوار مانگ لەبار بردنی ئاساییە و کێشەی نییە.
ئاماژەی بەوە کردوە لە
راستیدا کۆرپەلە لە دوای چاندنى لە سکی دایکیدا ژیانی دەستپێدەکات و لەباربردنی لە
خوار چوار مانگە و لە ساتى چاندنییەوە بە کوشتن دادەنرێت و سزاکەی هاوشێوەی کوشتنی
منداڵێکە.
هۆشداریشی داوە بەو پزیشکانەی ئەو کارەدەکەن و "تاوان"ـى لەباربردنی
منداڵ ئەنجام دەدەن، جگە لە سزادانیان بەهۆی
تاوانە گشتییەوە، مۆڵەتی پزیشکیشیان هەڵدەوەشێنرێتەوە.
257 جار خوێندراوەتەوە