مانگی ئەیلول
مانگی هۆشیاری شێرپەنجەی منداڵانە، تەندروستی سلێمانی دەڵێت: زۆرینەی جۆرەکانی
شێرپەنجەی منداڵان هۆکارەکانی نادیارن، 80%ی منداڵانی توشبو بە شێرپەنجە لەوڵاتە
تازە پێگەیشتووەكاندان.
تەندروستی:KNNC
بەڕێوەبەرایەتی
گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردوەتەوە،لێكۆڵینەوەی زانستی زۆر كراوە بۆ دیاری
كردنی هۆكارەكانی توشبونی منداڵ بەشێرپەنجە، بەڵام ژمارەیەكی كەمی شێرپەنجەی منداڵ
هۆكارەكانی دەگەڕێتەوە بۆ ژینگەیی و شێوازی ژیان.
هاوکات، بەپێی ئامارەكانی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی،
شێرپەنجە بە دیارترین هۆكاری گیان لەدەستدانی منداڵان لەسەر ئاستی جیهان دادەنرێت،
لە 80%ی منداڵانی توشبو بە شێرپەنجە لەوڵاتە تازە پێگەیشتووەكاندان، نزیكەی یەك لەسەر
سێی گیان لەدەستدان بەهۆی شێرپەنجە لەئەنجامی سیستمی هەڵەی خۆراكی و كەمی جوڵە و
جگەرەكێشانەوەیە.
بەپێی داتاكان،
ساڵانە نزیكەی 400 هەزار منداڵ و لاوی خوار تەمەن 20 ساڵ توشی شێرپەنجە دەبن،
باوترین جۆری شێرپەنجەی منداڵ بریتیە لە شێرپەنجەی خوێن (لۆكیمیا) و شێرپەنجەی مێشك
و گرێ لیمفاوییەكان.
لەوڵاتانی پێشكەوتو
رێژەی چاكبوونەوەی منداڵی تووشوو بە شێرپەنجە دەگاتە زیاتر لە 80% بەهۆی پێشكەوتنی
زانست و بەردەستبوونی چارەسەری پێویست، لەكاتێكدا رێژەی چاكبوونەوە لەوڵاتانی تازەپێگەیشتوو
و ئەو وڵاتانەی داهاتیان مامناوەندە كەمترە لە 30% بەهۆی لاوازی دەستنیشانكردنی نەخۆشیەكە
و دواكەوتن لە دەستنیشانكردن و نەبوونی چارەسەری پێویست.
212 جار خوێندراوەتەوە