تیمێکی پزیشکی لە نەخۆشخانەی پسپۆڕی کینگ فەیسەڵ
و سەنتەری توێژینەوە لە ڕیازی پایتەختی سعودیە، سەرکەوتوو بوون لە ئەنجامدانی یەکەمین
نەشتەرگەری چاندنی دڵ لە جیهاندا بە بەکارهێنانی ڕۆبۆت.
تەندروستی:KNNC
رۆژنامەی شەرقولئەوسەت
بڵاویکردوەتەو،ە تەنها لەماوەی سێ کاتژمێردا تیمێکی پزیشکی یەکەمین چاندنی دڵیان
بۆ گەنجێک ئەنجامداوە.
ئاماژەی
بەوەشکردوە، نەشتەرگەرییەکە لە رێگەی رۆبۆتەوە مەترسییەکانی کەمە یارمەتی چاکبونەوەی
درێژ دەدات و ئازار کەمدەکاتەوە و ماوەی چاکبونەوە و ئاڵۆزییەکان کەمدەکاتەوە.
دکتۆر مەجید ئەلفەیاد، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری نەخۆشخانەی
پسپۆڕی کینگ فەیسەڵ و سەنتەری توێژینەوە، وتویەتی: ئەم دەستکەوتە پێشکەوتنێکی گرنگە
لە چاندنی دڵ، و نوێنەرایەتی گۆڕانکاری دەکات لە ڕێگای شانشینی بەرە و پێشەنگی جیهانی
لە بواری پزیشکی تایبەتمەند.
522 جار خوێندراوەتەوە