بەكارهێنەرانی تیك تۆك دەنگ بە ترەمپ دەدەن؟

KNN : Kurdish News Network
07:33 - 16/09/2024
هەمەڕەنگ
+
-

لەسەر فرۆشتنی پلاتفۆڕمەكەی، خاوەنی تیك تۆك هەوڵ دەدات رەمەزامەندی دادگای فیدراڵی ئەمەریكا بەدەستبهێنێت كە ئەو یاسایە پێشێلكردنی دەستوری ئەو وڵاتەیە و كاندیدی كۆمارییەكانیش دەڵێت: هەمو ئەو كەسانەی دەیانەوێت بەردەوام تیك تۆك بەكاربهێنن، دەنگ بە ترەمپ بدەن.

 

هەمەڕەنگ: (KNNC)

 

پرسی قەدەغەكردنی پلاتفۆڕمی تی كتۆك پێشەنگی گفتوگۆی سیاسییەكانی ئەمەریكایە، دۆناڵد ترەمپ، كاندیدی كۆمارییەكان دژی قەدەغەكردن، كامالا هاریس، جێگری جۆ بایدنی سەرۆكی ئەمەریكا و كاندیدی دیموكراتەكان واژۆی لەسەر یاساكە كردوە كە تا مانگی یەكی (2025) مۆڵەتی داوە بە خاوەنەكەی بەفرۆشتنی یان قەدەغەكردنی.

 

کۆمپانیای بایتدانس، کە خاوەندارێتی تیک تۆک دەكات، رایگەیاند: پلانی بۆ فرۆشتنی پلاتفۆڕمەكە نییە و تانەی لە بڕیارەكەی دادگا داوە جەختیش دەكاتەوە كە لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا ئازادی رادەربڕین هەیە، بۆیە لە كاركردنی خۆیان بەردەوام دەبن.

 

بەهۆی بریاری قەدەغەکردنی پلاتفۆڕمی تیک تۆک لەلایەن دادگای ئەمەریكاوە، گرژی نێوان پەیوەندییەكانی ئەمەریكا و چین زیاتربون، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەکی سێ دادوەری دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی واشنتۆن دی سی، گوێ لە سكاڵا و بەرگریی كردن لە تیك تۆک لەلایەن بایتدانس و ژمارەیەک بەکارهێنەر دەگرێت، كە بەرگرییەکانیان لەسەر ئەوەی قەدەغەكردنەكە مافی ئازادی رادەربڕین پێشێل دەکات چڕدەكەنەوە.

 

تیک تۆک بڵاویكردوەتەوە؛ یاساکە تیک تۆک ناچار دەکات پلاتفۆڕمەكە دابخات و ئەو کەسانە بێدەنگ بكات تیك تۆك  بەکاردەهێنن، جەختیش دەكاتەوە كە، دەستوری ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا پاڵپشتی لە تیك تۆك دەكات و لە بەرژەوەندی (170) ملیۆن بەكارهێنەری ئەمەریكی دەبێت.

 

لە وڵامی كۆمپانیای تیك تۆكدا، حکومەتی ئەمریکا رایگەیاند: یاساکە باس لە نیگەرانییەکانی ئاسایشی نیشتمانی دەکات نەک ئازادی رادەربڕین بۆیە بایتدانس ناتوانێت مافی هەموارکردنی دەستور لە ئەمەریکادا بەکاربهێنێت.

 

وەزارەتی دادی ئەمەریکا ئاماژەی بەوە کردوە، بەهۆی بەربڵاوی بەكارهێنانی تیك تۆك لە ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا، چین دەتوانێت خاوەنەكەی ناژار بكات بە زیادكردنی تایبەتمەندی لە پلاتفۆڕمەكەدا، ئەوەش دژی بەرژەوەندییەكانی ئاسایشی نەتەوەیی پلان بەكاربهێنرێت.

 

بۆیەكەمجار، لەسەردەمی سەردەمی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشوی ئەمەریکا خرایە ژێر چاودێری وردەوە، كە هەوڵی قەدەغەکردنی درا، بەڵام سەرکەوتو نەبو.

 

هەفتەی رابردو، لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا دۆناڵد ترەمپ، كاندیدی كۆمارییەكان بۆ هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا بڵاویکردەوە، هەمو ئەو كەسانەی دەیانەوێت پلاتفۆڕمی تیك تۆك لە ئەمەریکا رزگار بكەن و بەردەوام بن لە بەكارهێنانی، دەنگ بە ترەمپ بدەن.

92 جار خوێندراوەتەوە