گەرمبونی جیهان بوەتەهۆی زیادبونی روەکە زیانبەخشەکان

KNN : Kurdish News Network
10:27 - 21/09/2024
هەمەڕەنگ
+
-

گەرمبونی جیهان کاریگەری لەسەر روەکەکان هەیە و لەهەندێک شوێن بوەتە هۆی زیادبونی رێژەی فسفۆر و نایترۆجین و ماددە ئۆرگانییەکان لە ئاودا.

هەواڵ: KNNC

دەزگای راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردەی روسیا بڵاویکردەوە، دیاردەی گەرمبونی جیهان کاریگەری لەسەر زیادبونی رێژەی روەکی زیانبەخش و فیتۆپلانکتۆن هەیە، لە ئاوی هەندێک لە دەریاچەی جەمسەری باکور بەتایبەت ئەو دەریاچانەی کاریگەری راستەوخۆی مرۆڤیان لەسەر نییە.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، پەیوەندییەکی نزیک لە نێوان بەرزبونەوەی پلەی گەرما و زیادبونی چریی فسفۆر و نایترۆجین و ماددە ئۆرگانیکییەکان لە ئاوی دەریاچەکاندا هەیە، هەروەها سەلمێندراوە گۆرانی کەشوهەوا کاریگەری لەسەر چریی سیلیکۆن و رۆڵی لە خولی بایۆجیۆکیمیاییدا هەبوە.

هاوکات، بە پێی توێژینەوەکان کە زیاتر لە 100 دەریاچە کراوە لە نێوان ساڵانی 1990 تا 2023 زانایان بۆیان دەرکەوت لەو ماوەیەدا دۆخی ئاوی دەریاچەکان گۆرانکارییان بەسەردا هاتوە لە روی بونی چری توخمەکانی وەک، فسفۆر، فۆسفات، و کلۆرۆفیل.

 

زانایان گەیشتنە ئەم ئەنجامانە دوای ئەو توێژینەوەیانەی ئەنجامیاندا، لەو ماوەیەدا هەڵسەنگاندنیان بۆ دۆخی ئاوی دەریاچەکانیان کردوە  بە پشتبەستن بە نیشاندەری جۆراوجۆر، وەک پاکی و چڕیی ئەو توخمانەی کە تێیدا هەن، وەک فسفۆر، فۆسفات، و کلۆرۆفیل.

246 جار خوێندراوەتەوە