پێنج موشەکی بێ کەشتیوان رەوانەی مەریخ دەکرێت

KNN : Kurdish News Network
01:40 - 23/09/2024
هەمەڕەنگ
+
-

بەڕێوەبەری باڵای کۆمپانیای سپەیس ئێکس و تێسلا ڕایگەیاند، پلانیان هەیە تا ساڵی 2026 پێنج موشەکی بێ کەشتیوان بنێرنە مەریخ.

 

هەمەڕەنگ:KNNC

ئیلۆن مەسک لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێكس رایگەیاندوە، پلانیان هەیە تا ساڵی 2026پێنج مووشەکی بێ کەشتیوان بنێرنە مەریخ.

ئەو سەرمایەدارە ئەمریکییە راشیگەیاندوە، ئەگەر ئەو ئەرکە سەربگرێت و موشەکەکان بێ کێشە بتوانن لە مەریخ بنیشنەوە، ئەوە ئەرکی چوار ساڵی کەشتیوانان جێبەجێ دەکەن، بەڵام ئەگەر روبەڕووی گرفتێک بونەوە، ئەوە بۆ ماوەی دوو ساڵی دیکە ئەرکی کەشتیوانان درێژ دەکەنەوە.

مەسک جەختی لەوەش کردوەتەوە، پلانیان هەیە ژمارەی ئەو کەشتیانە زیاد بکەن کە بەرەو بۆشایی ئاسمان ڕەوانە دەکرێن و چونکە دەیانەوێت هەر کەسێک ئارەزوی سەردانی مەریخی هەبێت، ڕەوانەی بکەن.

203 جار خوێندراوەتەوە