ترەمپ: کامالا هاریس نەخۆشی دەرونی هەیە

KNN : Kurdish News Network
09:29 - 29/09/2024
جیهان
+
-

دۆناڵد ترەمپ لە هەڵمەتەکانی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن وتارەکانی دژی کۆچبەرانی ئەمەریکا توندتر دەکاتەوە، کامالا هاریس-ی رکابەریشی بە نەخۆشی دەرونی وەسف دەکات.

 

هەواڵ:KNNC

 

دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمەریکا هۆشداری دا لەوەی، کۆچبەرانی نایاسایی بەنیازن هێرش بکەنە سەر ئەمەریکییەکان لە ماڵەکانی خۆیاندا.

 

 ترەمپ، دوای سەردانەکەی بۆ سنوری نێوان ئەمریکا و مەکسیک بەڵێنیدا هەوڵی زیاتر بۆ کۆنترۆڵکردنی پەڕینەوەی کۆچبەران بدات.

 

هەروەها، ئیدانەی وتارەکەی کامالا هاریس-ی رکابەری کرد و وتی: " لەگەڵ هاریس و بایدن دەبێت بەرپرسیارییەتی داگیرکردنی ئەمەریکا لەلایەن کۆچبەرانەوە لە ئەستۆ بگرن".

 

دۆناڵد ترەمپ دەڵێت: جۆ بایدن لە روی دەرونییەوە دواکەوتوە، بەڵام کامالا هاریس کە لە دایک بوە نەخۆشی دەرونی هەبوە، "چونکە ئەگەر بیری لێبکەیتەوە تەنها کەسێکی دواکەوتوی دەرونی رێگە دەدات ئەوە بەسەر وڵاتەکەیدا بێت".

 

لەبەرامبەردا کامالا هاریس لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکەیدا وتی" ئەو قسانەی ترەمپ دەیکات دوبارەیە و ساڵانێکە دەیبیستین".

182 جار خوێندراوەتەوە