لەگەڵ نزیکبونەوەی کاتی هەڵبژاردن ململانێی بەدەست
هێنانی کلیلی کۆشکی سپی لە نێوان کامیلا هاریس و دۆناڵد ترمپدا چڕتربوەتەوە و هەردولا
چاویان لە ویلایەتەکانی سیونگە.
هەواڵ:KNNC
بی بی سی بەریتانی بڵاویکردوەتەوە لەگەڵ ئەوەی
بڕیار وایە لە پێنجی تشرینی دوەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا لە 50 ویلایەتی وڵاتەکە بەڕێوە بچێت، نزیکەی
240 ملیۆن هاوڵاتیش مافی دەنگدانی هەیە، بەڵام چاوەکان لەسەر ژمارەیەکی کەمن لەو ژمارە زۆرە کە بە دەنگدەرە خۆڵەمێشییەکان ناودەبرێن و یەکلای بکەنەوە
کێ دەبێتە سەرۆکی داهاتوی ئەمەریکا
ماڵپەڕە بەریتانییەکە ئاماژەی بەوەداوە کە
کامالا هاریسی کاندیدی دیموکراتەکان و دۆناڵد
ترەمپی کاندیدی کۆمارییەکان بە شێوەیەکی لۆژیکی لایان ڕونە کە لە چەند ویلایەتێکی دیاریکراودا سەردەکەون و ئەو ویلایەتانە
خۆیان یەکلایکردوەتەوە کە دەنگ بە کێ دەدەن.
تەنها ژمارەیەکە کەم لە ویلایەتەکان دەمێننەوە
کە دو بەربژێری ڕکابەر شەڕی لەسەر دەکەن و کەسیان دڵنیا نین لە سەرکەوتنیان لەو ویلایەتانەدا، کە بە ویلایەتەکانی سوینگیان
ناسراون.
دەنگە گۆڕاوەکان یان ویلایەتە یەکلاکەرەوەکان بەوە
ناسراون بەردەوام لەکاتی هەڵبژاردنەکاندا، دەنگیان دەگۆڕێت و بە جێگیری لایەنگری هیچکام
لە دیموکراتەکان وکۆمارییەکان نین.
ئەو ویلایەتانەی سوینگیان کە کلیلی کۆشکی سپیان لە دەستدایە بریتین (ئەریزۆنا،
جۆرجیا، میشیگان، نیڤادا، کارۆلینای باکوور، پێنسیلڤانیا و ویسکۆنسێن).
کەمتر لە پێنج هەفتە ماوە بۆ کاتی دەنگدان، هەردو
بەربژێرەکەی ئەمەریکا تەواوی توانای خۆیان خستوەتەگەڕ بۆ ڕاکێشانی هەست و سۆزی دەنگدەرانی خۆڵەمێشی و ئەو حەوت ویلایەتەیان کردوەتەوە چەقی ململانێکانیان.
156 جار خوێندراوەتەوە