ئەنجومەنى وەزیرانى
بچوککراوەى ئیسرائیل ئاشکرایدەکات، تا ئێستا بڕیاریان لەسەر شێوازى وەڵامدانەوەى
ئێران نەداوە و ئەمەریکاش ترسى پەرەسەندنى زیاترى گرژییەکانى هەیە.
هەواڵ:KNNC
دەستەى پەخشى ئیسرائیل
ئەمڕۆ هەینى بڵاویکردەوە؛ ئەنجومەنى وەزیرانى بچوککراوەى ئیسرائیل تا ئێستاش هیچ
بڕیارێکى لەبارەى شێوازى وەڵامدانەوەى ئێران نەداوە.
پێگەى ئەکسیۆسى
ئەمەریکیش ئاشکرایکردوە کە ئیدارەى جۆ بایدن پێشوازى لە بڕیارى ئیسرائیل دەکات بۆ
وەڵامدانەوەى ئێران، بەڵام ترسى هەیە بەئامانجگرتنى چەند ئامانجێکى دیاریکراو
گرژییە هەرێمییەکە زیاتر بکات.
هەروەک پێگەیەکى
ئیسرائیل لە زارى بەرپرسێکى وڵاتەکەوە ئاشکرایکردوە کە تا ئێستاش ئەو وەڵامەى
ئیسرائیل بۆ ئێران پیلانى بۆداناوە بەدڵى کوشکى سپى نییە.
لاى خۆیەوە تۆڕى
هەواڵى ئەى بی سی نیوزى ئەمەریکى لە زارى بەرپرسێکى وڵاتەکەوە ئاماژەى بۆ
ئەوەکردوە کە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەى جۆ بایدن، سەرۆکى ئەمەریکا و بنیامین
نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل تایبەت بوە بە شێوازى وەڵامەکەى ئیسرائیل بۆسەر
ئێران.
370 جار خوێندراوەتەوە