ئیسرائیل مەرجی نوێی بۆ ئاگربەست لە لوبنان هەیە

KNN : Kurdish News Network
12:48 - 11/10/2024
جیهان
+
-

سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل رایگەیاند: مەرجی نوێیان هەیە بۆ گەیشتنە ئاگربەست لەگەڵ حیزبوڵای لوبنان، دەشڵێت: بۆ گەشتنە ئاگربەست دەبێت ڕێککەوتن هەبێت لەسەر ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلیەکان لە غەززە.

 

هەواڵ:KNNC

 

دەیڤید بارنیا سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل ناسراو بە مۆساد رایگەیاند: مەرجی نوێیان هەیە بۆ گەشتن بە ئاگربەست لە لوبنان و بۆ ئەو مەبەستەش دەبێت مەرجە نوێیەکان جێبەجێ بکرێت.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە: ئیدارەی ئەمریکایان ئاگادارکردوەتەوە لە ئەگەری هەر ڕێكکەوتنێك لەگەڵ حیزبوڵای لوبنانی، دەشڵێت: دەبێت سەرەتا ڕێککەوتن هەبێت لەسەر ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلییەکان لە غەززە.

 

ڕاگەیاندراوی سەرۆکی مۆساد لە کاتێكدایە، ئیسرائیل دەیەوێت لەبەرامبەر ئازادکردنی بارمتەکان لە غەززە، لە ڕێگەی حیزبوڵای لوبنانییەوە فشار بخاتە سەر بزوتنەوەی حەماس بۆ گەشتن بە ڕێککەوتن بۆ ئازادکردنی بارمتەکانی.

452 جار خوێندراوەتەوە