شەوى رابردو لە گەڕەکی نەورۆزی کەرکوک
دەنگی تەقە بیستراوە بەپێی زانیاریەکان ئەو هێزەی سوپای عێراق کە لەوێ جیگیرکراون
تەقەی هەرەمەکیان بەسەر گەڕەکەکەدا کردوە.
هەواڵ:KNNC
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری کەی ئێن ئێن لە
کەرکوک، درەنگانی دوێنێ شەو ئەو هێزەی سوپای عێراق کە لە
گەرەکی نەورۆز جێگیرکراون تەقەی هەرەمەکیان بەسەر گەڕەکەکەدا کردوە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، ماوەی 20 ڕۆژێک دەبو کە
سوپای عێراق گەڕەکەکایان چۆڵ کردبو لە جێگەى ئەوان پۆلیسی خۆجێی جێگیکرابو، بەڵام
ئێستا دوبارە سوپای عێراق گەڕاوەتەوە بۆ گەڕەکەکە.
ماوەی 270 رۆژە دانیشتوانی گەڕەکی نەورۆزی کەرکوک
دژی داگیرکردنی خانوەکانیان لەلایەن سوپای عێراقەوە مانگرتنیان راگەیاندوە، سوپا دەستی
بەسەر پێنج خانوی گەڕەکەکەدا گرتوە و سەربازی تێدا جێگیرکردوە.
819 جار خوێندراوەتەوە