دۆناڵد ترەمپ دوبارە هێرشی
کردەوە سەر ئەو کۆچبەرانەی ڕو لە وڵاتەکەی دەکەن بە شەڕانگێز وەسفیکردن وتی: ئەوان
ئەمریکایان داگیرکردوە.
هەواڵ:KNNC
دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی
کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا لە درێژەی بانگەشەکانی بۆ هەڵبژاردن، ڕایگەیاند:
هەمو جیهان دەزانێت کە ئەمریکا لە لایەن هێزێکی تاوانکاری کە کۆچبەرانن داگیرکراوە.
ترەمپ جەختی کردەوە، لە
ڕۆژی بەڕێوەچونی هەڵبژاردن ئەمریکا ئازاد دەبێت، وتیشی: کۆچبەران شەڕانگێزن و ئاسایش
و ئارامیان لە چەندین ویلایەت تێکداوە.
لەلای خۆشیەوە کامالا
هاریس، کاندیدی دیموکراتەکان، باسی لەوەکرد کە سەرکەوتن لە هەڵبژاردن ئاسان نابێت، میدیاکانی
ئەمریکاش بڵاویانکردەوە، هاریس ترسی هەیە لە دۆڕانی هەڵبژاردن هەر بۆیە پشتی
بە کەسانی باوەڕپێکراوی حزبەکەی بەستوە وەک باراک ئۆباما بۆ پاڵپشتیکردنی
لە بانگەشەکاندا.
624 جار خوێندراوەتەوە