بزوتنەوەی گۆڕان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و
جەختدەکاتەوە، هەر وەزیر و پاساو بۆ بڕیاری کشانەوەی لە پۆستی وزاری بهێنێتەوە، پەیوەندی
رێکخراوەیی بە بزوتنەوەکەوە نامێنیت.
هەواڵ:KNNC
لە راگەیەنراوەکەی بزوتنەوەی گۆڕاندا هاتوە،
"دوابەدوای، بڕیاری کشانەوەمان لە حکومەتی هەرێم و حکومەتی خۆجێی، بەپیرەوەهاتنی
هاونیشتمانیان و گۆڕانخوازان؛ دەرخەری ڕاستی و دروستی ئەم هەڵوێستەیە، کە خەڵک دەیەوێت
و خەڵکیش خاوەندارێتی دەکات".
ئاماژە
بەوەشکراوە، "بە پێزانینەوە لە هەڵوێستی جێگری سەرۆکی
هەرێم و وەزیرەکان و پارێزگاری سلێمانی دەڕوانین، کە لە کۆی شەش پۆستی سیاسیی، پێنجیان
پابەندیان بە بڕیاری سیاسیی بزوتنەوەی گۆڕانەوە دەربڕیوە، لەوانە جێگری سەرۆکی هەرێم،
وەزیری دارایی و ئابوری، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، وەزیری پیشەسازی و
بازرگانی و پارێزگاری سلێمانی".
بزوتنەوەی گۆڕان جەختدەکاتەوە، هەر وەزیرێک، بە
هەر بیانو و پاساوێک، بڕیاری کشانەوە لە پۆستی وەزاری نەدات، پەیوەندی ڕێکخراوەیی
بە بزوتنەوەی گۆڕانەوە نامێنێت .
1476 جار خوێندراوەتەوە