جوانرۆ محەمەد: دەبێت حكومەت ناچار بكەین موچە پاشەكەوت كراوەكان بداتەوە و تەوطین جێبەجێبكات

KNN : Kurdish News Network
04:31 - 13/10/2024
کوردستان
+
-

كاندیدی ژمارە (11)ـی لیستی (114)ـی بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت: لەڕێگەی یاساوە حكومەتی هەرێم ناچار بە  بەبانكیكردن (توطین)ـی موچەی موچەخۆرانی هەرێم دەكەن و ئاشكراشی دەكات؛ نیو موچە و چارەكە موچە و لێبڕین قەرزە و دەبێت حكومەتی هەرێم بۆ فەرمانبەرانی بگەڕێنێتەوە.

هەواڵ: (KNNC)


جوانڕۆ محەمەد، كاندیدی ژمارە (11)ـی لیستی (114)ـی بزوتنەوەی گۆڕان لە بازنەی سلێمانی رایگەیاند: بەشێكی زۆری ئەو كەسانەی كۆچ دەكەن و رێگەی هاتونەهاتی ئەوروپا دەگرنە بەر دەرچوە دانەمەزراوەكانن، گرفتی سەرەكی دانەمەزراندنەكەشیان بۆ ناوە دوبارە و وەهمییەكانی لیستی موچە دەگەڕێتەوە كە بارگرانی لەسەر بودجەی ئەم وڵاتە دروستكردوە و بوەتە هۆی دانەمەزراندنی گەنجان، لە كاتێكدا دەتوانرێت لەڕیگەی پەرلەمانی كوردستانەوە  بەئاسانی ئەو گرفتە چارەسەر بكرێت.


لەسەر كارنامە و پڕۆژەكانی كاندیدی ژمارەی (11)ـی بزوتنەوەی گۆڕان رونیكردەوە، لەكاتی وەرگرتنی متمانەی خەڵكی هەرێمی كوردستان كار لەسەر گرفتەكانی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەكات كە لە (10) ساڵی رابردودا حكومەتی هەرێم خەمساردانە مامەڵەی لەگەڵ كردوە كە ئەوانیش خۆیان لە دواكەتن، پاشەكەوتكردن و خۆگونجاندن و فەوتانییەتی، ئەوەش قەرزە و پێویستە حكومەت بیگەڕێنێتەوە.


سەبارەت بەبانیكی (توطین)ـی موچە وتیشی: لەبەر ئەوەی دادگای فیدراڵی بڕیای بەبانكی (توطین)ـكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم داوە و بەپێی یاسای موزانەی كە دەبێت سەرجەم فەرمانبەرانی عێراقی فیدراڵ لە بانكە حكومییەكان (توطین) بكەن، بەڵام حكومەتی هەرێم خۆی لەم پرسە دەدزۆێتەوە، بەڵام بەپڕۆژە یاسایەك كە هەرێم ناچار بە جێبەجێكردنی بڕیارەكە بكات، كار لەسەر پرۆسەكە دەكەین كە ئەوەش راسترین رێگایە و گرەنتی موچەی موچەخۆرانی هەرێم دەكات.


گەڕانەوەی موچەی موچەخۆرانی هەرێم یەكێكی دیكەیە لە كارنامەی جوانڕۆ محەمەد، كاندیدی ژمارە (11)ـی لیستی (114)ـی بزوتنەوەی گۆڕان و ئاماژەی بۆ ئەوەدەكات، ساڵانیكی زۆرە دەستیان بۆ موچەی خەڵكی هەرێم بردوە و  بەشێوەی نیو موچە و چارەكە موچە و لێبڕین، دابەشیان كردوە، بۆیە ئەگەر پەرلەمانێكی چالاك هەبێت بەدڵنیاییەوە دەتوانرێت قەرزی موچە خۆران بگەڕینێتەوە.

619 جار خوێندراوەتەوە