كاردۆ محەمەد: چاوەڕوانی هیچ چاكسازی و گۆڕانكارییەك لە دەسەڵاتی هەرێم ناكرێت

KNN : Kurdish News Network
04:58 - 13/10/2024
کوردستان
+
-

سەرپەرشتیارى کەمپینى بانگەشەى هەڵبژاردنى بزوتنەوەى گۆڕان لە هەولێر: هیچ هێزێک نەیتوانیوە پرۆژەى بزوتنەوەى گۆڕان تێپەڕێنێت و چاوەڕوانى هیچ چاکسازى و گۆڕانکارییەک لە دەسەڵاتى هەرێم ناکرێت.


هەواڵ: (KNNC)


لە میانەی كەرنەڤاڵی لیستی (114)ـی بزوتنەوەی گۆڕان لە شاری هەولێر کاردۆ محەمەد، سەرپەرشتیارى کەمپینى بانگەشەى هەڵبژاردنى بزوتنەوەى گۆڕان لە هەولێر رایگەیاند: تا ئێستا هیچ هێزێک نەیتوانیوە پرۆژەى بزوتنەوەى گۆڕان بۆ چاكسازی و گۆڕانكاری لە هەرێمی كوردستان تێپەڕێنێت و پێویستە ئۆپۆزسیۆن خاوەن پرۆژە بێت نەک تەنها دروشم.


وتیشی: کاندیدەکانی هەرچوار بازنەكەی لیستی (114)ـی بزوتنەوەی گۆڕان، كەسانی شارەزای بوارە جیاوازەكانن  و دەتوانن لە ئاستى چاوەڕوانى دەنگدەرەكانیادابن.



کاردۆ محەمەد، سەرپەرشتیارى کەمپینى بانگەشەى هەڵبژاردنى بزوتنەوەى گۆڕان لە هەولێر، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، چاوەڕوانى هیچ چاکسازى و گۆڕانکارییەک لە دەسەڵاتى هەرێم ناکرێت.

704 جار خوێندراوەتەوە