لە كەشێكی باراناویدا دەهەمین ڤیستیڤاڵی
هەنار و پایزی هەڵەبجە كۆتایی هات و ئامادەكارانیش ئامارەكانی سێ رۆژەی
ڤیستیڤاڵەكەیان راگەیاند كە (285) هەزار گەشتیار و سەردانیكار سەردانی
پارێزگاكەیان كردوە كۆی گشتی داهاتی فیستیڤاڵەكەش یەك ملیار و (435) ملیۆن دینار
بوە.
هەواڵ: (KNNC)
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، لیژنەی
باڵای ئامادەكاری فیستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە ئاماری سێ رۆژەكەی فیستڤاڵیان
ئاشكرد و رایانگەیاند: بەهۆی باران بارینەوە كەمێك بەرنامەكانی فیستیڤاڵ گۆڕانكاری
بەسەرداهات، بەڵام بەڵێن دەدەن كە بۆ فیستڤاڵی ساڵی ئایندە ئامادەكارییەكان باشتر
دەكەن و سەرجەم كەموكورتیەكان چارەسەر دەكەن.
رونیانكردەوە؛ لەكاتی ئامادەكارییەكان
بۆ فیستیڤاڵی هەڵەبجە دو هەزار ئارەزومەند ناوی خۆیان بۆ بەشداریكردن تۆماركردبو، لەكاتی
تیرۆپشك كردن بۆ ناوەكان، (700) كەسیان بەشداری دەهەمین فیستیڤاڵی هەنار و پاییزی
هەڵەبەجە كردوە كۆشكیان بۆ كراوەتەوە.
ئەوەیانخستەرو، لەو ژمارەیە (250)
كۆشكیان بۆ هەنار و بەروبومە كشتوكاڵییەكان، (200) كۆشك بۆ بەهرەمەندان و كاری
دەستی، (175) كۆشك بۆ خواردنە كوردییەكان و (75) كۆشكی دیكەش بۆ بەرهەمەكانی
هەنگوین و بەروبومی وشكەی پاییزانە تەرخانكرابون.
لیژنەی ئامادەكاری فیستیڤاڵی هەنار و
پاییزی هەڵەبجە ئاماژەیان بۆ ئەوەشكرد؛ ژمارەی گەشتیاران و سەردانیكارانی هەر سێ
رۆژی فیستیڤاڵ (285) هەزار كەس بون كە رۆژی یەكەم (80) هەزار، دوەم رۆژ (110)
هەزرا و رۆژی سێهەمیش نزیكەی (100) هەزار گەشتیار و سەردانیكار ئامادەی فیستیڤاڵەكەبون
و كۆی گشتی داهاتی فیستیڤاڵەكە: یەك ملیار و 435 ملیۆن دینارە.
راشیانگەیاند: بەراورد بە ساڵی رابردو كە
(270) هەزار گەشتیاران و سەردانیكاری فیستیڤاڵەكە بون ژمارەیان زیادی كردوە،
هەروەك سوپاسی تەواوی دامودەزگا حكومییەكانی پارێزگای هەڵەبجەیان كرد كە پاڵپشتی تەواویان
بۆ سەركەوتنی فیستیڤاڵەكە پێشكەشكردوە.
454 جار خوێندراوەتەوە