کەشناسى: بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت

KNN : Kurdish News Network
11:33 - 17/11/2024
کوردستان
+
-

کەشناسى پێشبینى دەکات ئەمڕۆ نمە باران بەردەوام بێت و سبەینێش باران و هەورەتریشقە بێت و بەفریش لە هەندێک ناوچەى شاخاوى ببارێت.

 

هەواڵ:KNNC

 

بەڕێوەبەرایەتیی گشتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى سلێمانى پێشبینى 48 کاتژمێرى داهاتوى کەشوهەواى بڵاوکردەوە و دەڵێت: ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و  لەهەندێک ناوچە هەوری تەواو دەبێت؛ لەگەڵ بارینی کەمێک نمە باران لەهەندێک ناوچە شاخاوییەکانی باکوری رۆژهەڵاتی هەرێم .

 

لەبارەى کەشوهەواى سبەینێ دوشەممەوە کەشناسى دەڵێت:ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان لە کاتەکانی دوای نیوەرۆ دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ باران بارین لەکاتەکانی شەودا لە پارێزگای دهۆک.

 

هەروەک پێشبینى بۆ ئەگەری بەفر بارین لەهەندێ ناوچە شاخاوییەکان دەکات  و دەشڵێت:  باران و هەورە تریشقە لە هەندێک لە ناوچەکانی گەرمیان و هەڵەبجە و باشوری شاری سلێمانی دەبارێت .


بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ دوشەممە:
هەولێر     : 22 پلەى سیلیزى
سلێمانی  :  20 پلەى سیلیزى
دهۆک     : 21 پلەى سیلیزى
کەرکوک  : 24 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 22  پلەى سیلیزى
زاخۆ      : 21 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 10 پلەى سیلیزى
سۆران    :  19 پلەى سیلیزى
گەرمیان  :   25 پلەى سیلیزى

1232 جار خوێندراوەتەوە