كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی
سەركۆنەی هەوڵەكانی ئیسرائیل بۆ فراوانكردنی هێرشی دوژمنكارانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
دەكات، پشتیوانی خۆشی بۆ عێراق دوپاتكردەوە.
هەواڵ:KNNC
وەزارەتی دەرەوەی عێراق،
لەڕاگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە: كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی لەكۆبونەوەی ئەمڕۆیدا بەپشتیوانی
سەرجەم وڵاتانی عەرەبی و ئەمینداری گشتی كۆمكاری عەرەبی، بڕیاری دەركرد بۆ سەركۆنەكردنی
هەوڵەكانی ئیسرائیل بۆ فراوانكردنی هێرشە دوژمنكارییەكانی لەناوچەكەدا، لەنێویاندا
عێراق.
كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی
بڕیاریدا ئەمینداری گشتی كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی نامەیەك ئاراستەی سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتوەكان
و ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بكات لەبارەی هەڵوێستی پشتیوانی لە عێراق و ڕەتكردنەوەی
بانگەشەكانی وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل.
كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی
جەختی كردەوە لەپێویستی گرتانەبەری رێكاری پێویست بۆ وەستاندنی پەرەسەندنی گرژیی و
ئاڵۆزییەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەپێناو پارێزگاری لەئاسایش و ئاشتی نێودەوڵەتی.
139 جار خوێندراوەتەوە