باڵیۆزی
ئەمەریکا لە عێراق رایدەگەیەنێت: لەگەڵ عێراق رێککەوتون كە لە ساڵی (2025) سەربازەكانیان
بكشێننەوە و بۆ کەمکردنەوەی گرژییەكانی ناوچەکە لەگەڵ عێراق، ئەمەریکا رێكاری نوێ دەگرێتە
بەر.
هەواڵ: (KNNC)
ئەلینا
رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق رایگەیاند: لەگەڵ حكومەتی عێراق رێککەوتون
كە ساڵی داهاتو سەبازە ئەمریكییەكان بكشێننەەوە، گۆڕینی ئەرکی هاوپەیمانان زەمینەی
قوڵکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق دەڕەخسێت و لە دوای شکستی رێكخراوی داعش ئەرکی
هاوپەیمانان لە عێراق هێشتا بەردەوام
دەبێت.
وتیشی:
بەم نزیكانە ئەركەكەم لە عێراق كۆتایی دێت و عێراقییەكان بەجێدەهێڵم، ئەوەی جێگەی
خۆشحاڵیم بوە كە لەم وڵاتە خزمەتم كردوە.
لەسەر
كێشە داراییەكان بەگشتی و بەفایلی دارایی بەتایبەتی باڵیۆزی ئەمەریکا ئاماژەی بۆ
ئەوەكرد، لە پێناو چاکسازیی ئابوری و دارایی و باشترکردنی کەرتی بانکی، بانكەكانی عێراق
پێشکەوتنیان بەخۆوە بینیوە و جێگەی متمانەن.
ئەلینا
رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمەریکا، بۆ كەمكردنەوەی گرژی عێراق لەگەڵ ناوچەكەدا، ئیدارەی
جۆ بایدن، رێكاری گرنگی گرتوەتەبەر هەروەها پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و عێراق
گەشەی كردوە كە ئێستا رێککەوتنەكانی نێوانیان ستراتیژی گشتگیرە و نەك تەنها رێككەوتنی
ئەمنی.
326 جار خوێندراوەتەوە