بە گوێرەى کارنامەکەى، ئەنجومەنى
نوێنەرانى عێراق سبەینێ دەنگ لەسەر سێ یاساکانى باری كەسێتی
و گەڕاندنەوەی و زەوی و زارە داگیرکراوەکان و لێبوردنی گشتی دەدات.
هەواڵ:KNNC
ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق، كارنامەى دانیشتنى سبەینێ
یەکشەممەى بڵاو کردەوە و بەپێی کارنامەکە، بڕیارە، دەنگ لەسەر سێ
پڕۆژە یاسا بدرێت کە لە پێشتردا بەهۆی ناکۆکییەکانەوە نەتوانرابو تێپەڕێنرێن،
کە یەکەمیان دەنگدانە لەسەر یاسای باری کەسێتی کە پێشتر ناکۆکی و ناڕەزایی زۆری بەدوادا
هاتبو.
لە بڕگەی دوەمی خشتەی
کارەکانیدا، دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای گەڕانەوەى موڵك و ماڵ بۆ خاوەنەكانیان و هەڵوەشاندنەوەی
ئەو بڕیارانەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕشی بەعس لەوبارەیەوە داوێتى بەڕێوەدەچێت.
یەکێکی دیکەش لە تەوەرە
سەرەکیەکان، دەنگدانە لەسەر هەمواری دوەمی یاسای لێبوردنی گشتی ژمارە 27 ـی
ساڵی 2016.
ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق بە
درێژایی ماوەكانی رابردو، چەندین كۆبونەوەی ئەنجامدا بۆ تێپەڕاندنی ئەم یاسایانە،
بەڵام بەهۆی ناکۆکيی سێ پێكهاتە سەرەكییەكەی عێراق لەسەر یاساکان، تا
ئێستا نەتوانراوە تێپەڕێنرێن.
131 جار خوێندراوەتەوە