روانگەی سوری بڵاویکردەوە، هێزە چەكدارەكان چەکدارەکان چونەتە
ناو شاری حەمما و هێزەكانی سوریاش لەو شارە كشانەوە.
هەواڵ: (KNNC)
رۆژی پێنجشەممە، روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە،
هێزە چەکدارەکانی نزیك لە توركیا (تەحریر شام) لە چەند ئاڕاستەیەكەوە چونەتە ناو
شاری حەمما و لەچەند گەڕەكێكی ئیو شارە شەڕی سەرشەقام دەكەن كە تا ئێستا شەڕ و
پێكدادانی توند لەگەڵ هێزەكانی سوریا بەردەوامە.
لای خۆشیەوە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، سەرکردەیەکی
رێکخراوە چەکدارەکان ئاماژەی بۆ ئەوە كردوە كە سەدان زیندانی لە زیندانی ناوەندیی شاری
حەمما هەڵاتون.
هاوكات، میدیاكانی سوریا لەسەر زاری سزپای ئەو وڵاتە ئاشكرایان
كردوە؛ بۆ بڵاوەپێکردن و جێگیر بونیان لە دەرەوەی شاری حەمما سوپای سوریا کشانەوەی هێزەکانی
لە شارەكە راگەیاند.
302 جار خوێندراوەتەوە